AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١٣ ١٣:٢٣

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران: سێ هۆکار هەیە بۆ چێ نەکردنی بۆمبی ئەتۆمی

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران:  سێ هۆکار هەیە بۆ چێ نەکردنی بۆمبی ئەتۆمی

وتەبێژی دەوڵەتی پزشکیان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا باسی هۆکارەکانی ئێران بۆ چێ نەکردنی بۆمبی ئەتۆمی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاتمە موهاجرانی، وتەبێژی دەوڵەتی مەسعوود پزشکیان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا بە ئاماژە بە قسەکانی ڕافائێل گرۆسی سەبارەت بە چالاکیە ئەتۆمیەکانی ئێران، وتی: بە پێچەوانەی ئەوەی کە ئێوە وتتان، ئەوان جەختیان کرد کە ئێران هیچکات بەرنامەی ئەتۆمی سەربازی نەبووە و نییە.


ناوبراو زیادی کرد: ئێمە سێ هۆکاری سەرەکیمان هەیە بۆ ئەوەی کە هیچکات بەرەو چێ کردنی بۆمبی ئەتۆمی ناڕۆین. یەکەم، بنەمای فەرهەنگی و مێژووییمانە کە تەبا نیە لەگەڵ ئەو ڕێگایەدا. دووهەم بنەمای بیر و بڕوای ئێمەیە و بە پێی فتوای ڕوون، وەبەرهێنان و بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی حەرامە و سێهەم بنەمای ئەخلاقی گەلی ئێرانە کە لەسەر بنەمای مرۆڤایەتی و پێوەری ئەخلاقی دەچێتە پێشەوە.

موهاجرانی ڕاشیگەیاند: هاوکاری ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە چوارچێوەی یاساکان و چاوەزیری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئەنجام دەدرێت و هەموو هەوڵەکان لە ڕێگای بەرژەوەندی وڵاتە.

News ID 57439

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha