بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند: دڵنیام کە بڕیاری بایکۆتکردن، بڕیارێکی دژوار و قورسە بۆ زۆربەی خەڵک؛ بەلام نیشتمان گرانباییتر لەوەیە کە بە گەندەڵکاران و دارەدەستەکانیان بفرۆشترێت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕەوتی سەدر هێشتاش یەکێک لە بەرچاوترین حزبە بەشدارنەبووەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەی پەرلەمانە؛ چونکە پێشتریش بە ڕاگەیاندنی بەشدارینەکردن و داوای خۆبواردنی لایەنگران بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی 2025، بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی دابوو.
Your Comment