AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٩ ٠٨:٢٨

مەترسییەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی 2025ی عێراق

مەترسییەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی 2025ی عێراق

ڕێکخراوی چەتام هاوس لە شرۆڤەیەکدا هەمبەر بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی 2025ی عێراق هوشداری دا و ڕایگەیاند کە ئەو هەڵبژاردنانە زیاتر لەوەی ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گشتی بێت، بەستێنێک دەبێت بۆ دابەشکردنەوەی دەسەڵات لە نێوان بلیمەتانی زاڵی ئەو وڵاتە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی شرۆڤەیی کە ناوەندی چەتام هاوسی بەریتانیا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی نوامبێری 2025ی عێراق بڵاوی کردۆتەوە، لیستی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئیستای عێراق پێشەنگی هەڵبژاردنەکان دەبێت، بەڵام مانەوە یان نەمانەوەی ئەو لەو پۆستەدا، پەیوەستە بە گفتوگۆگەلێکی زۆر ئاڵۆز و هەروەها لە نێوان کوردەکانیشدا، کەلێنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی قووڵتر دەبێت و چیتر یەکڕیزی پێشووی "بەرەی کوردستانی" نامێنێت و ئەمە دەتوانێ بە مانای لاوازبوونی پێگەی هەرێم لە هاوکێشە سیاسییەکانی بەغدا بێت.

ڕاپۆرتەکە باس لەوەش دەکات کە ئەگەرچێ شەقامەکانی عێراق پڕە لە پۆستەرەی بەربژێران، بەڵام کەشی گشتیی پێشوازییەکی ئەوتۆی لە هەڵبژاردنەکان نەکردووە و زۆربەی خەڵکی عێراق خۆ دەبوێرن لە دەنگدان، چونکە لە پاش دوو دەیە ئەزموونی دەسەڵاتداری سیاسی و پەرلەمانی پاش ڕووخانی سەدام، گومانیان هەیە لە لێهاتوویی و توانای گۆڕانکاریی ڕاستەقینەی پەرلەمانتاران.

بەپێی پێشبینییەکانی ئەو ناوەندە سەر بە پاشایەتییە، چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی کە پێکهاتووە لە پارتە سەرەکییەکانی شیعە، ئەگەری ئەوەی هەیە کە دیسان بە هاوبەشی حزبە گەورەکانی کورد و سوننە، دەوڵەتی هاوپەیمانیی نوێ پێک بێنن و ئەوەش خۆی سێبەر دەخاتە سەر ئەگەری مانەوەی سوودانی لە پۆستی سەرۆک وەزیران؛ هەر چەند بەپێی نەریتی سیاسی عێراق، سەرۆک وەزیرانی داهاتوو بەپێی دانوستانە ئاڵۆزەکانی پاش هەڵبژاردنەکان دیاری دەکرێت، نەک بەپێی ئەنجامی دەنگدانەکان.

ڕاپۆرتەکە باس لەوەش دەکات کە ئەم هەڵبژاردنە لە نێوان 31 هاوپەیمانی، 38 حزب و 75 بەربژێری سەربەخۆ، زیاتر لەوەی کە تاقیکارییەک بۆ هەڵسەنگاندنی پێگەی دەوڵەت بێت، بۆتە هەلێک بۆ دابەشکاریی دەسەڵات لە نێوان بلیمەتانی پەل‌داکوتراوی ئەو وڵاتە و حزبە گەورەکان بە تێچوویەکی زۆرەوە هەوڵی ئەوە دەدەن کە دەنگی پێویست لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵێنی دامەزراندن، و تەنانەت کڕینی دەنگ، بەدەست بێنن و ئەمەش واتە هەڵبژاردنەکان هێشتاش بە ئاراستەی دابەشکاریی ئیتنیکی-مەزهەبیدا دەڕوات و ئەکتەرە سەرەکییەکانی ئەو هەڵمەتە بریتین لە: هاوپەیمانی نۆژەن و گەشە بە سەرکردایەتی سودانی، دەوڵەتی یاسا بە سەرکردایەتی نووری مالیکی، بەدر بە سەرکردایەتی هادی عامری.

چەتام هاوس باس لەوەش دەکا کە هاوپەیمانی مێژوویی کوردەکان کە سەردەمانێک بە "هاوپەیمانی کوردستانی" سەنگی بە هەڵبژاردنەکان دابوو، ئێستا دابەش بۆتە سەر سێ بەرەی پارتی، یەکێتی و ڕەوتە چکۆلەترەکان و ئەمەش واتە دابەزینی پێگەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە نیسبەتی ڕابردوو و توانای چانەلێدانی کوردەکان بۆ پاراستنی هەڤیازییەکانی پێشوویان.

بەم شێوە، هەڵبژاردنەکانی بەردەم، هەڵبژاردنی ملیاردێرەکانە، چونکە وەک چەتام هاوس دەڵێت "ڕکابەریی سەرەرکی لە نێوان گرووپگەلێکە کە سەرچاوە داراییە زۆر و زەوەندەکانیان لە بەردەستە و بە کڕینی پێگەیان بەهرەی لێ وەردەگرن؛ تەنانەت دەنگی هێزە سەربازییەکان و فەرمانبەرانی ئیدارە دەوڵەتییەکانیش لە ژێر کۆنتڕۆڵی حزب و فەرماندەکان دەبێت و ئەمەش بەش بەحاڵی خۆی، ڕەشەبازاڕی کڕین و فرۆشتنی دەنگەکانی بەدواوە دەبیت.

هەر بۆیە ناوەندی پاشایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی بەریتانیا هوشدار دەدا کە دیموکراسی عێراق دابەزیوەتە سەر توێژاڵێک لە ڕکابەریی بلیمەتان و هەڵبژاردنەکان چیتر وەڵامدەری ویستی خەڵکی نین و تەنیا ڕیزبەندییەکن بۆ وەرگرتن پشکی دەسەڵات و زاڵبوونەوەی کەسایەتییە تیکرارییەکان و ئەمەش دەتوانێ ببیتە هۆی پەرەسەندنی نامتمانەیی گشتی و یەخسیربوونی سیستەمی سیاسی عێراق لە سووڕگەیەکی داخراوەی هاوپەیمانییە کاتییەکان، گەندەڵی پێکهاتەیی و سەقامگیریی شکێنەردا.

News ID 57381

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha