بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە ل هەواڵدەریی "واع"ی عێراق، محەمە دشیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەوڕۆ سێسەممە (4ی خەزەڵوەر) وێڕای ئاماژە بە پاڵپشتیی بۆ پلانەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ غەزە، وتی: بەبێ چارەسەریی دادپەروەرانەی پرسی فەلەستین، ناوچە ناسەقامگیر دەبێ و ڕووداوەکان دەست پێدەکەنەوە.
سوودانی لە درێژەدا ئێرانی بە وڵاتێکی گرینگ و کاریگەر زانی و جەختی کرد: دەبێ بە ڕێز و لە ڕیگەی گفتوگۆوە هەڵسوکەوت لەگەڵ تاران بکرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە مانەوەی یەکەیەکی چکۆلەی ڕاوێژکارانی سەربازی ئەمریکایی لە بنکەی عەین ئەسەد بۆ چاودێریکردنی سنوورەکانی سووریا، وتیشی: پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا دەبێ بەپێی هاوبەشی بێت، نەک بڕیاری یەکلایەنانە.
Your Comment