AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٥ ٠٩:٠١

کچێکی سەقزی بووە پاڵەوانی ئاسیا

کچێکی سەقزی بووە پاڵەوانی ئاسیا

"رۆژان بێهنامی"، کچێکی جوانی کورد لە گرووپی تەمەنی ١٤-١٥ ساڵان، میدالیای زێڕی سێیەمین یارییەکانی لاوانی ئاسیای بەحرەین لە موای تای بەدەستهێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "ڕۆژان بێهنامی"، ئەندامی هەڵبژاردەی لاوانی موای تای ئێران، لە یاری کۆتایی گرووپی تەمەنی ١٥-١٤ ساڵان کێشی 48 کیلۆگرام لە کێبڕکێی موای تای سێهەمین یارییەکانی لاوانی ئاسیای بەحرەین، سەرکەوت.

توانی بە ئەنجامی ٣٠-٢٧ لە نگوین تی تاو فۆنگ لە ڤێتنامەوە بباتەوە و سەرکەوتنی بەدەستهێنا میدالیای زێڕی پێشبڕکێکە.

News ID 57350

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha