بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی عێراق ئەلحەدەس، بواری سیاسی عیراق لە 11 ی نۆڤەمڤەری 2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی بە خۆوە دەبینێت کە چارەنووسی دەسەڵاتی یاسادانەری و داهاتووی سیاسی وڵات دیاری دەکات.
لە ئەو هەڵبژاردنە 31 هاوپەیمانی سیاسی، 38 حزب و 75 لیستی سەربەخۆ ڕکابەری دەدەن کە هەموویان بەدوای وەدەستهێنانی 319 کورسی پەرلەمانن.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە نزیکەوە بەسەر ڕەوتی کەمپەینی بانگەشەیی چاوەدێری دەکات تا دڵنیا ببێتەوە لە جێبەجێ کردنی پێوەرە کاتی وئەخلاقیەکان و ڕێگری بکات لە هەر جۆرە لادان یان بەکارهێنانی سەرچاوە حکومییەکان لە قازانجی لایەنە جیاوازەکان.
سیستەمی هەڵبژاردنی عێراق
یوسف سەلمان، کارناسی کاروباری هەڵبژاردنەکانی عیراق، سیستەمی هەڵبژاردنەکانی ئێستای بە پێی بازنەی هەڵبژاردنی هەر پارێزگایەک وەسف دەکات و زیادی دەکات کە هەر پارێزگایەک بازنەیەکی سەربەخۆ دێتە ئەژمار.
دابەش کردنی کورسییەکان بە پێی سیستەمی دیاری کردنی پشک
ڕەوتی دابەش کردنی کورسییەکان لە نێوان بەربژێرە سەرکەوتووەکان لە هەڵبکاردنەکان بە پێی ژمارەی دەنگە بەدەست هێنراوەکان لەلایەن لیست و ناوەندە سیاسیەکان لە ناوخۆی بازنەی هەڵبژاردنەکەوە ئەنجام دەدرێت. ئەو دابەش کردنە بە پێی سیستەمی نوێنەرایەتی دیاری دەکرێت، بە شێوەیەک کە کورسیەکان بە پێی دەنگە بەدەست هاتووەکان لەلایەن هەر لیستێکەوە تەرخان دەکرێت.
بە پێی یاسای چاکسازی کراو لە ساڵی 2023 لە سیستەمی هەڵبژاردنەکانی عیراق، هەندێک گرووپی کۆمەڵایەتی و ئایینی لە ڕێگای تەرخان کردنی پشکی تایبەتەوە، کورسییەکانی خۆی دەستەبەر دەکات. بۆ نموونە دەڵێت لانیکەم 25 لەسەدی کورسییەکانی مەجلیس ئەبێ بە ژنان تەرخان بکرێت.
یاسا بە هەمان شێوەی کورسیگەلێکیشی بۆ کەمینە ئایینی و ئێتنیکیەکان کە بەشێک لە هەمەڕەنگی کۆمەڵگان پێک دەهێنن، تەرخان کردووە.
ئاستی بەشداری لە هەڵبژاردنەکان
یاسای عیراق ئاستێک بۆ بەشداری دیاری ناکات کە مەرجی سەرکەوتن یان هەڵوەشانەوەی هەڵبژاردنەکان بێت. کەواتە هەڵبژاردنەکان هەر کە تەواو بوو بە پێی چوارچێوەی دەستوور سەرکەوتوو دێتە ئەژمار و ئاستی بەشداری تەنیا نیشاندەری ئاشتی هاوکاری هاووڵاتیان لەگەڵ ڕەوتی سیاسی و ئاستی ویستنیان بۆ بەشداری لە بڕیارە سیاسییەکانە.
بە توەی یوسف سەلمان، ڕەوتی دەنگدان بە 24 کاتژمێر بێدەنگی پێش ڕۆژی هەڵبژاردن دەست پێدەکات و لە ئەو ماوەیەدا هەر جۆرە بانگەشەیەک قەدەغەیە.
ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان
ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق زۆر جار لە دوو قۆناغدا ڕادەگەیێندرێت:
ئەنجامی سەرەتایی کە زیاتر 24 کاتژمێر دوای کۆتایی ڕەوتی دەنگدان ڕادەگەیێندرێت. ئەو ئەنجامە وەکوو نیشانەی سەرەتایی بەرایی هەڵبژاردنەکان لەبەرچاو دەگیردرێت.
ئەنجامی کۆتایی و فەرمی دوای کۆتایی ڕەوتی پێداچوونەوەی ئەلکترۆنی و دەستی ئاڵبەت ئەگەر پێویست بێت، و هەروەها شوێنگیری کردنی سکاڵا و ناڕەزایەتییەکان لەلایەن ناوەندە سیاسیەکان یان بەربژێرەکانەوە بە کۆمیسیۆن و شاندی دادوەری هەڵبژاردنەکان، ڕادەگەیێندرێت.
لادان لە هەڵبژاردنەکان
پێشکەش کردنی سکاڵا بە لادانەکان لەلایەن ناوەندە سیاسیەکان یان بەربژێرەکانەوە بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لانی زۆر تا 72 کاتژمێر دوای راگەیاندنی بەرایی سەرەتایی مومکینە. هەر کەسێک کە ناڕازی بێت لە بڕیاری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، مافی ناڕەزایەتی بە شاندی دادەوری هەڵبژاردنەکانی هەیە کە ناوەندێکی دادوەری سەر بە ئەنجومەنی باڵای دادوەری وڵاتە.
بەرەوڕوو بوونەوەی لادانەکان لە هەڵبژاردنەکانی عێراق
لادان و ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان تاوانگەلێکن کە دەستوور سزای بۆیان دیاری کردووە. هەوڵەکان ئەنجام دراوەکان لە دژی لادەران دەبێتە دوو بەشی سەرەکیەوە:
1. سزای سزادان
سزاکان لەوانەیە ببێتە هۆی زیندانی کردن یان سزای دارایی قورس تا 5 ملیۆن دینار. ئەو سزادانە بۆ تاوانگەلێک وەکوو ساختەکاری یان دزینی دەنگەکان، یان کاریگەری لەسەر وەرەی دەنگدەران بە زۆررەملێ یان دەنگدان بە ناوی کەسێکی ترە.
2. سزای ئیداری
سزای ئیداری بریتیە لە لابردنی ناوی بەربژێرەکان لە لیستی هەڵبژاردنەکان یان هەڵوەشانەوەی ئەنجامەکان لە هەندێک ناوەندی دەنگدان کە تێیاندا ساختە کراوە. ئەو بڕیارانە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵا یان شاندی دادوەری هەڵبژاردنەکانەوە دەدرێت.
بە پێی یاسا، سەرۆک کۆماری ئەرکی سەرشانیەتی کە مەجلسی نوێنەرانی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی یەکەم کۆبوونەوە لە ماوەی 15 ڕۆژ لە ڕێکەوتی پشط ڕاست کردنەوەی ئەنجامەکان ، بانگهێشت بکات.
یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێ بە سەرۆکایەتی بەتەمەن ترین ئەندام بەڕێوە دەچێت و لە ئەو کۆبوونەوە سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی دەست نیشان دەکرێن.
هەموو شتێک سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق؛ لە یاساکانەوە تا چۆنیەتی کێبڕکێ
هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق لە ڕۆژی 11 ی نۆڤەمبەر بۆ دیاری کردنی خاوەنی 319 کورسی پەرلەمانی تا 4 ساڵی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.
News ID 57297
Your Comment