AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٣٠ ٠٩:٣٣

کارناسی ئەمنیەتی عێراقی: پاگەندەی دەستێوەردانی ئێران لە عێراق گاڵتەجاڕە

کارناسی ئەمنیەتی عێراقی: پاگەندەی  دەستێوەردانی ئێران لە عێراق گاڵتەجاڕە

کارناسی ئەمنیەتی عێراقی لە لێدوانێکی تونددا، دەستێوەردانە بەربڵاوەکانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتەی خستە بەر ڕەخنەوە و وتی: زۆر پێکەنینە کە واشنتۆن باس لە دەستێوەردانی ئێران لە کاروباری عێراق دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولکەریم خەلەف لە کەناڵی نوجەبا لە کاردانەوە بە هەڵوێستی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە چەکدانانی بەرخۆدانی عیراق لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی ، لە لێدوانێکی توند و ڕەخنەگرانە، دەستێوەردانە بەربڵاوەکانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی عێراقی زۆر زیاتر لە هەر جۆرە دەستێوەردانی دەرەکی دیکە وەسف کرد و زیادی کرد: پاگەندەی ئەمریکا سەبارەت بە دەستێوەردانی ئێران لە عێراق، لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە خودی واشنتۆن لە هەموو وردەکاریە سیاسی، یاسایی و کۆمەڵایەتیەکانی وڵات دەستێوەردان دەکات.

ناوبراو ڕایگەیاند: زۆر پێکەنینە کە ئەمریکا باس لە دەستێوەردانی ئێران لە کاروباری عێراق دەکات؛ لە حاڵێکدا کە دەستێوەردانی خودی ئەمریکا زۆر قووڵتر و بەربڵاوترە. ئەو دەستێوەردانە تەنانەت تا یاسا ناوخۆییەکانی عێراق هاتووە.

ئەو کارناسە ئەمنیەتیە عێراقیە زیادی کررد: باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە وردترین پرسە یاساییەکانی وڵات دەستێوەردان دەکات؛ لە یاسای هاوپەیوەند بە ژنانەوە بگرە تا یاسای جەعفەری و یاسای هاوپەیوەند بە حەشدی شەعبی، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئاستی ورددا گوشار دەخەنە سەر سیاسەتوانان، بەتایبەتی سوننە، کورد و شیعە.

خەلەف هەروەها ئاماژە دەداتە سەر ڕۆڵی باڵوێزی ئەمریکا و وتی: باڵوێزی ئەمریکا هەندێک جار بە شێوەی بێ پەردە و ڕاشکاوانە هەڵسوکەوت دەکات و تەنانەت هەندێک سیاسەتوانی شیعەش دەخاتە ژێر گوشارەوە.


هەروەها بە ئاماژە بە درێژکردنەوەی هەر ساڵەی دۆخی نائاسایی لە عێراق لەلایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە، وتی: کام یاسای نێودەوڵەتی ئیزن دەداتە سەرۆکی وڵاتێکی دەرەکی کە کۆنترۆڵی کاروبار و دارایی عیراقی بەدەستەوە بێت و لێی وەکوو ئامیری گوشار کەڵکوەربگرێت؟

News ID 57293

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha