بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێک بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فاکسنیووز، بۆ پاساودانی ئارەزووی شەڕخوازانەی خۆی، ئیدعای کرد: ڕێککەوتنی غەزە لە هێرش بۆ سەر ئامانجە ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە دەستی پێکرد.
ناوبراو بە پاگەندەی کەیفخۆشیی جیهان بۆ ڕێککەوتنی غەزە و ناولێنانی ساتەوەختی ئەو ڕێککەوتنە بە دەسپێکی ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئیدعایشی کرد: ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی هەبا، ڕێککەوتنی غەزە مسۆگەر نەدەبوو.
Your Comment