AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٠ ١١:٥٧

ناسر ئەبوو شەریف: درێژە دەدینە بەرخۆدان یوسرا حاج حەسەن: 50 هەزار ژن لە غەزە شەهید بوونە

ناسر ئەبوو شەریف: درێژە دەدینە بەرخۆدان
یوسرا حاج حەسەن: 50 هەزار ژن لە غەزە شەهید بوونە

نوێنەری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئێران وتی: ئەمریکییەکان دەیانەوێت ئیسرائیلیەکان ڕزگار بکەن و ئێمە ئەبێ ڕێگری بکەین و درێژە بدەینە بەرخۆدانی خۆمان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر ئەبوو شەریف نوێنەری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئێران لە هەشتەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی هاودەردی لەگەڵ منداڵان و تازەلاوانی فەلەستینی: بیرهێنانەوەی شەهید محەمەد درە، منداڵای شەهیدی غەززە و بەرەڤانی پیرۆزی 12 ڕۆژە، وتی: ڕاستە کە ئێستا ڕێککەوتن کراوە، بەڵام شەڕی گەورە لە هەموو بوارەکان درێژەی هەیە، وێرانی زۆر هاتووەتە ئاراوە؛ لە غەززە مێدیاکان ئاشتی وێرانییەکان نیشان دەدەن؛ بەڵام کەرتی ڕۆژاوا برینێکی کۆنە و شارۆچکەسازی هێشتا درێژەی هەیە.

هەروەها وتیشی: ئێمە ئەبێ ڕێگری بکەین کە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل. درێژەی دا: ئێمە دەسخۆشی لە پاڵپشتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین و هەوڵی شەهیدانی کۆماری ئیسلامی دەبینین و بەرزیان دەنرخێنین. هەروەها دەسخۆشی لە یەمەن و لوبنان و عێراق و سەرجەم گەلانی ناوچەکە دەکەین بۆ وەستانیان لە پاڵ ئێمە.

ئیبراهیم محەمەد دەیلەمی باڵوێزی یەمەن لە ئێرانیش لە ئەو کۆنفڕانسە وتی: ئەمریکا پاڵپستی ئیسرائیل بوو و ترامپ تاوانبارە و نابێت ئاستی ئەو تاوانانە لەبیر بکەین.

ناوبراو جەختی کرد: بەرەی بەرخۆدان بە گیانفیداییان شتگەلێکیان پێشکەش کرد کە کەسانی دیکە نایکەن، ئەوان نیشانیان دا کە خۆڕاگری تەنیا ڕێگای سەرکەوتنە. گەلی فەلەستین ئەوەندە خۆراگریان کرد هەتا دوژمن ناچار بوو بۆ ڕێککەوتنی ئاشتی بلاڵێتەوە.

هەروەها وتیشی کە تا کاتێک کە دوژمن دەست لە گەمارۆی برا فەلەستینیەکانمان هەڵنەگرێت ئێمە درێژە دەدەینە چالاکیەکانمان لە دژی ئیسرائیل.

خالید قدومی نوێنەری بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین لە ئەو کۆبوونەوە وتی: ئیسرائیل هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری لە جیهانە و ئەوە هەموو جیهان دەیزانن، خەڵکی فەلەستین قارەمانی ئێمە لە فەلەستین و غەززەن و لە هەموو شوێنێک سەریان دەرز دەگرن و سەربڵند وەستاون و ئۆپراسیۆنەی 7 ی ئۆکتۆبەر بۆ تۆماری حەماسەیەکی گەورە کە هێژمونی ئیسرائیلی شکاند، تۆمار کرد.

هەروەها یوسرا حاج حەسەن کەسایەتی سیاسی غەززە لە کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: 3000 ژنی دووگیان ، کۆرپەکانیان زووتر لە کاتی دیاری کراو لەدایک بوون و 5000 ئاولەمە لەناوچوون و زیات رلە 50 هەزار ژنیش شەهید بوون.

یوسرا وتیشی: زیاتر لە 1700 پزیشکی ژن و پیاو لە غەززە شەهید بوون و لە راستیدا ئێستا لە غەززە منداڵێک بوونی نییە و منداڵان هیچ بەستێنێکیان بۆ خوێندن خۆش نەکراوە و لەبەر نەبوونی جیهازاتی پزیشکی و دەرمان، منداڵانی تووشی کێشە لە باری جەستەیی و بیریەوە لەدایک بوون.

News ID 57171

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha