AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٩ ٠٧:٢١

هەواڵی تیرۆری سەردار قائانی درۆی ئیسڕائیل بوو

هەواڵی تیرۆری سەردار قائانی درۆی ئیسڕائیل بوو

درۆی زایۆنیستەکان بۆ بڵاوکردنەوەی هەرای تیرۆر لە ئێران شکستی هێنا و هەستانی دووکەڵ لە شەقامی دەماوەند بەهۆی سووتانی زبڵ و پاشماوە بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاتێکدا پەیجێکی تویتەر بە درۆ پاگەندهی تەقینەوەیەک لە ڕۆژهەڵاتی تارانی کردبوو کە سەردار قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و هەندێک لە بەرپرسان تیرۆر کراون، دەرکەوت ئەو پاگەندە درۆیەکی گەورە بووە.

لاپەڕە و ماڵپەڕە پێوەندیدارەکان بە ڕژێمی زایۆنیستی بەم پاگەندە درۆیە هەواڵیان بڵاو کردبووە.

لە کۆتاییدا ئاشکرا بوو کە ئاگرکەوتنەوە لە ڕۆژهەڵاتی تاران پەیوەندی بە سووتانی زبڵ و پاشماوە لە گەراژێکی کۆکردنەوە کەلوپەلی کۆنە و پاشماوە بووە.

هەواڵی تیرۆری سەردار قائانی درۆی ئیسڕائیل بوو

سەردار قائانی لە چاوپێکەوتنەکەی هەفتەی ڕابردوودا هۆشداریی دا کە "ڕژێمی زایۆنیستی بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست سەبارەت بە تیرۆرکردنم، بە پشتبەستن بە نیگەرانییەکانی هاوڕێکانم و پێوەندییان لەگەڵم، هەوڵی دۆزینەوەی شوێنی وردی من دەدات".

News ID 57152

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha