بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاگەندە کراوە کە بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری پێشووی سووریا ، هەوڵی کوژرانی دراوە و بە گوێرەی هەواڵەکان لە چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریاوە، دەوترێت کە ئەسەد ژەهرخۆر کراوە و ماوەیەک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی مۆسکۆ لەژێر چاوەدێری پزیشکی بووە.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا پاگەندەی کردووە کە بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری پێشووی سووریا کە دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی بەرەو پێتەختی ڕووسیا هەڵاتبوو، ژەهرخۆر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەک کە SOHR ی ئاگادار کردووەتەوە، بەشار ئەسەد بەیانی دووشەممە لە نەخۆشخانەیەک لە شوێنێکی دوور لە مۆسکۆ هاتووەتە دەرەوە و دۆخیشی جێگیرە.
لە ڕەوتی دەرمانەکەیدا، بەس دوو کەس لەوانە ماهیر ئەسەدی برای و مەنسووور عزام سەرۆکی پێشوووی ئەرکانی گشتی ئیزنی چاوپێکەوتنیان هەبووە.
Your Comment