AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٠ ١٧:٢٣

تاوانێکی تۆقێنەر لە ئەنقەرە تا مێرسین

تاوانێکی تۆقێنەر لە ئەنقەرە تا مێرسین

"بێن عەلی ئەسڵان" هاووڵاتیی تورکیا لە لایەن خێزانێکی 14 کەسیی سەر بە داعش لە ئەنقەرەدا کوژرا و لە دارستانەکانی مێرسین‌دا چاڵ کرا و وێنەگەلی شوێنی چاڵ‌کرانی بۆ یەکەم‌جار لە میدیاکانی تورکیادا بڵاو دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاوبوونەوەی وێنەگەلی ڕووداوێکی ڕاچڵەکێنەر کە شوێن‌پێی لە پاریسەوە تا ئەدلەب درێژەی هەیە، ڕای‌گشتی تورکیای شۆک کرد. بێن عەلی ئەسلان، شۆفیری 65 ساڵەی ناوەندی موسافیری ئاشتی ئەنقەرە، لە لایەن خێزانێکی 14ی کەسیی ئەندامی داعش ڕفێندرا و کوژرا.

پۆلیسی تورکیا کە پاش بزربوونی ئەو شۆفیرە لە 21ی سێپتامبێردا و نیگەرانیی خێزانەکەی، پەیجووری دۆزینەوەی بوو، پاش 5 ڕۆژ پشکنین، تەرمەکەیان لە ناوچەی دارستانیی "کابورگەدیکی" لە شاری تارووسی مەرسین دۆزییەوە.

هێزەکانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ سووریا شوێنی نیشتەجێ‌بوونی ئەو خێزانە داعشییە کە دانیشتووی پاریسن و لە ڕێگەی ئەنقەرەوە هەوڵی چوونە سووریایان داوە، لە ناوچەی ئەدلەب-ئاتمە دپزییەوە، و لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکدا و بە هۆی دەستدرێژیی گومان‌لێکراوان، چەند کەس لە ئەنجامدەرانی ئەو جەنایەتە کوژران و چەند کەسی تریشیانیان دەستگیر کران و هاوکات چەند کەس کە لە ئەنقەرە ئەمانیان پەنا دابوو، بەپێی ناونیشانەکان قۆڵبەست کران.

News ID 57046

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha