هەواڵدەری مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە لێدوانی خۆیدا لە هەشتادەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پاگەندەی کرد کە گرووپەکانی بەرخۆدان لە عێراقی دەکاتە ئامانج و لەناویان دەبات. فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دەستبەجێ لە کاردانەوە بە ئەو لێدوانە ڕایگەیاند: هێرش بۆ سەر گرووپەکانی بەرخۆدان، هێرش بۆ سەر عێراقە. ئەو بابەتە هەندێک پرسیاری لەسەر هەڵوێستی ئەمریکا هەمبەر ئەگەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق دەهێنێتە ئاراوە.
هەواڵنێری مێهر بە مەبەستی لێکدانەوەی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق و داهاتووی بەرخۆدان گفتوگۆیەکی لەگەڵ حەسەن ئاکاراس، کارناسی تورکیایی بواری بەرخۆدان، ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دێت:
بە پێی هەڕەشەکانی نتانیاهۆ لە بەرخۆدانی عێراق و ڕاگەیاندنی بەردەوامی ئەمریکا لەسەر ئەوەی کە عێراق هاوبەشی ستراتیژیکی ئەو وڵاتەیە، ئایا ئەمریکا ئیزنی هێرش بۆ سەر عێراق دەداتە ئیسرائیل؟
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانەکەیدا لە هۆڵە چۆڵەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان هەوڵی دا بە ڕواڵەت کەسێکی سەرکەوتوو خۆی بداتە نیشان بەڵام نیشانەکان و شکڵی دەموچاوی پێچەوانەی ئەوەی نیشان دا. ئیسرائیل نایەوێت پێکهاتەی بەرخۆدانی بەهێز و کاریگەر لە عێراق هەبێت.
ئێمە دەمێکە کە لە نزیکەوە جێبەجێ بوونی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق دەبینین. لە حاڵێکدا کە ئەمریکا پاگەندە دەکات کە عێراق وەکوو هاوبەشی ستراتیژیک دەبینێت، بەڵام ئەو ڕوانگە هەرگیز لەگەڵ ڕوانگەی خەڵک و دەسەڵاتی عێرا یەک ناگرێتەوە. دەوڵەتەکانی ئەمریکاش هەمیشە عێراق وەکوو ئامێرێک بۆ دەستەبەر کردنی ئاسایشی تڵاڤیڤ لە ناوچەکە و پارێزەری لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان چاولێدەکەن. کەواتە هیچ ئەگەرێک بۆ ڕێگری لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عیراق لەلایەن ئەمریکاوە نییە.
ڕاستیی ئەوەیە کە بەرخۆدان لە شێوەی بیر کردنەوە، ئایدۆلۆژیا و ڕۆحیاتی بەرخۆدانەوە سەرچاوە دەگرێت. بۆچی نتانیاهۆ لە حاڵێکدا کە بەرخۆدانی خەڵکی فەلەستین لە غەززە دەبینێت، پێی وایە کە دەتوانێت بە هێرش بۆ سەر هێزەکانی بەرخۆدان لە ناوچەکە، ئەو شێوە بیرکردنەوە لە ناو دەبات؟
نتانیاهۆ پێی وایە کە دەتوانێت بەرخۆدان لە ڕێگای تیرۆری ڕێبەران و کوشتنی خەڵکی سڤیلەوە لەناو ببات، یان لانیکەم لە نێوان خەڵک و بەرخۆدان ئاژاوە بنێتەوە. بەڵام ڕووداوەکانی غەززە، لوبنان و یەمەن پێچەوانەی ئەوانەی سەلماند. ڕووداوەکانی ئەم دوو ساڵەی دواییە نیشانی دا بەرخۆدان ناکشێتەوە.
ئەو دۆخە نیشانی دا کە بۆمبەکان دەتوانن شارەکان وێران بکەن و ڕێبەرانی بەرخۆدان شەهید بکەن بەڵام ئایا دەتوانن ئاگری بەرخۆدان لە دڵ و زەینەکان خامۆش بکەن. دۆخەکە لە عێراقیشدا هەر بەو شێوەیەیە. گرووپەکانی بەرخۆدان هەمیشە بەرگریان لە کەرامەتی خەڵک ، سەربەخۆیی و ئازادی وڵات کردووە.
Your Comment