AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٦ ١٠:٤٤

دزەی ئێران لە ئیسرائیل؛ سەرسووڕمانی زایۆنییەکان لە توانای هەواڵگریی ئێران

دزەی ئێران لە ئیسرائیل؛ سەرسووڕمانی زایۆنییەکان لە توانای هەواڵگریی ئێران

میدیاکانی ڕژیمی زایۆنی لە دزەی بەربڵاوی هەواڵگریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تۆڕی سەربازی و چەکەمەنیی ئیسرائیل هەواڵیان دا و ئەو هەڵمەتەیان بە گەورەترین دزەی هەواڵگرانە لەو ڕژیمەدا زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی 12ی ئیسرائیل ڕایگەیاند: دەیان زانای سەربازی و چەکەمەنیی ئیسرائیل کەوتوونەتە داوی هەڵمەتی هەواڵگریی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئێستا نهێنی‌ترین زانیارییەکانی ئەو ڕژیمە لە بندەستی ئێرانە.

گێل مسینگ، سەرۆکی ئەرکانی ئەمنی سایبێریی "چەک پۆیێنتی" ئیسرائیل لە لێدوانێک بۆ ئەو کەناڵە، ئاشکرای کرد: هێزێکی زۆری ئێرانی دزەی کردۆتە ناو چینێکی بەربڵاو لە گرووپە جۆراوجۆرە ئیسرائیلییەکان و زانیاریگەلێکی زۆریان بەر دەست کەوتووە، کەواتە دەبێ هوشیار بین و ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەو کەسەی لە تەنیشتمانە، ئێرانی بێت.

News ID 56824

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha