بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حسێن حسێنی لە ناسینەوەی تەقەکەرەکانی ڕووداوی کانگای ئاڵتووی سەقز هەواڵی دا و ڕایگەیاند: بە هۆی ئەو تەقەوە، کەسێک لە بریندارەکان گیانی لەدەست داوە.
ناوبراو وتیشی: دوانیوەڕۆی ڕۆژی 24 ی خەرمانان ژمارەیەک کەسی خەڵکی گوندی پیرعومران چوونەتە کانگای ئاڵتوون و لەگەڵ هێزی پارێزوانی ئەوێ بە شەڕدا هاتوون کە بەهۆی ئەو تەقەوە چوار کەس بریندار بوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە کە کەسێکیان بەهۆی توندی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
حسێنی ڕایگەیاند: دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە، دۆسیەی دادوەری پێک هاتووە و تەقەکەرەکان ناسراونەتەوە و دەستگیر کراون.
Your Comment