بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە وتاردانی لە کۆبوونەوەی سەرۆک وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دۆحەی قەتەر، ڕایگەیاند: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر لە ئەنجامی پاڵپشتیی ئەمریکا و ئەورووپییەکان لە ڕژیمی زایۆنی بووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە لەئاگرداسووتانی غەزە و برسێتی منداڵانی ئەو کەرتە بە بەرچاوی جیهانەوە، وتیشی: جیهان تەنیا دەڕوانێ و ئیدانە دەکات، ئەوە بۆتە هۆی ملهۆڕتربوونی تیرۆریستانی تلاڤیڤ و بەردەوامبوونی ماشینی کۆمەڵکوژیی.
پزشکیان بە داکۆکی لەوەی کە "نادۆڕێین، پەرتەوازە و بێدەنگ نابین"، ڕاشیگەیاند: لە خۆڵەمێشەکانی غەزە و لە ژێر داروپەردووی بینا تێکڕووخاوەکانی دۆحە، بەیرووت، تاران، دیمەشق و سەنعا، تەکوزییەکی نوێ سەرهەڵدەداتەوە؛ تەکوزییەک کە پشتئەستوورە بە یەکگرتوویی و نەک ڕیاکاری. پشتئەستوورە بە یەکگرتوویی ئیسلامی و نەک هێژمۆنیی زایۆنی، بەڵکوو بەپێی برایەتی و یەکسانییە.
سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆتاییشدا جەختی کرد: دەبێ سزای دەستدرێژکاران دەست پێبکات و ئەوان وەڵامدەر بن.
Your Comment