ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: دەوڵەتی ترامپ ڕەنگە گوشار بخاتە سەر ئەحمەد شەرع بۆ دوورەپەرێزی لە هەڕەشەی بۆ سەر کوردەکانی سووریا و شەرعیش ڕەنگە ناچار بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوشارەکانی تورکیا، پشت بە ئەمریکا ببەستێت، چونکە ئەنقەرە پێداگرە لە پەلاماری هێزەکانی دیمەشق بۆ سەرە کوردەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
بەڵام بەوەشەوە کێشەکە هەر لە جێی خۆیەتی: ئایا شەرع پابەندی بەڵێنەکەی بە ئەمریکا لە عەرەبستان و بۆ پاڵپشتی لە هەموو "کەمینەکانی سووریا" هەیە، یان بە هاوکاری و ناوبژێتیی محەمەد بێن سەلمان، جێنشینی سعوودی دۆناڵد ترامپیی سەرۆککۆماری ئەمریکای هەڵفریواند؟ ئایا سەرۆکی نوێی سووریا بە ئاراستەی ئۆردووگای ڕۆژئاوادا هەنگاو دەنێت، یان هێشتاش تیرۆریستێکە لە کوتوشەلواردا؟
لەمناوە بەڵام ئیسرائیل بە بیانووی پاراستنی درۆزییەکان، توانی بە ستاندنی بەڵێنگەلێک ناکۆکییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق کەم بکاتەوە و ڕۆن دێرمێر، وەزیری کاروباری ستراتژیکی ئیسرائیل، توانی بەڵێنی ئەوە لە ڕژیمی جۆلانی بستێنێت کە هێزەکانی سووریا ڕوو لە باشووری ئەو وڵاتە نەکەن و پارێزگاکانی قەنیترە و دەرعا ناسەربازی بکرێن و هیچ چەکێکی قورسیان تێدا جێگر نەکرێت. ئەوە سەرەڕای بێدەنگی و ناڕەزایەتیدەرنەبڕینی دیمەشق هەمبەر بە پێشڕەوی و داگیرکارییەکانی ئیسرائیل لە بەشێک لە بەرزاییەکانی گوڵانە.
پێگەی شکێنەری دەوڵەتی شەرع
هەڵمەتی ئیسرائیل تا ڕادەیەکی زۆر کەڵکئاوەژووییە لە پێگەی شکێنەری دەوڵەت و ڕژیمی تەحریرولشام و جۆلانی لە دیمەشق؛ بە تایبەت کە هێشتا بەشگەلێکی زۆر لە خاکی سووریا لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانیدا نین و ئەو هێشتا دەسەڵاتێکی بەرتەسکی بەسەر هەزاران جیهادی هەیە کە بەشێکیان هێزی بیانین و لە وڵاتانی تورکیا، میسر، لوبنان، ئۆردۆن، تاجیکستان و ئۆیغۆرەکانی چینەوە هاتوون و بۆ ڕووخانی بەشاردا یارمەتیدەری بوون. بەڵام ئێستا ئەگەری ئەوە هەیە بە سەرهەڵدانەوەی شانەنووستووەکانی داعش تەڤڵی ئەو گرووپە بن.
پاڵپشتیی ئەمریکا و گومانەکان لەبارەی داهاتوو
تلاڤیڤ بە هاندانی ئەمریکا لەگەڵ دیمەشق گفتوگۆی کرد و واشنتۆن هیوادارە وێڕای دەستەبەرکردنی ئامانجە بەربڵاوەکانی بەو کارە، کوردەکانی سووریای پاڵپشتکراوی خۆی بپارێزێت. لەو چوارچێوەدا ڕەنگە دەوڵەتی ترامپ بۆ هێرشنەکردنە سەر کوردەکان گوشار بۆ شەرع و دەوڵەتەکەی بێنێت و لە بەرامبەردا تورکیا وەک گەورەترین پاڵپشتی شەرع پێداگرە لە هێرشی دیمەشق بۆ سەر کوردەکان و بێگومان ئەوە تاقیکارییەکی گەورەیە بۆ کۆنتڕۆڵی ئەنقەرە لە لایەن واشنتۆنەوە ئەگەر ئەحمەد شەرع پاڵ بە ئەمریکاوە بدات.
بەڵام تا ئێستا کەم وابووە شەرع پابەندی بەڵێنەکانی بۆ "پاڵپشتیی لە کەمینەکان" بووبێت و کۆمەڵکوژیی خەڵکی عەلەوی لە ناوچە کەنارئاوییەکان و درۆزییەکان لە باشووری سووریا نمونەیەکی بەرچاوی ئەو ناپابەندییەن. بە جۆرێک کە ئەوڕۆکە زۆربەی چاودێران لایان وایە کە ئەمریکای و بەتایبەت ترامپی سەرۆک کۆماری فریوی پۆششی تروریستێکیان خواردووە کە خۆی لە کوتوشەلوارەدا شارۆدۆتەوە و لە بری گرتنەبەری ڕێبازی ڕۆژئاوایی، خەریکی ئاستەنگناوەیە و ئەمەش پەرە بە گومانەکان لەبارەی چیەتی و شوناسی ئەو دەدات.
Your Comment