AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٢ ١٢:٢٥

کاردانەوەی توندی ڕاوێژکاری ڕێبەری بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی خاخامە زایۆنییەکان لە ئازەربایجان

کاردانەوەی توندی ڕاوێژکاری ڕێبەری بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی خاخامە زایۆنییەکان لە  ئازەربایجان

ڕاوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، لە پەیامێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی خاخامە زایۆنییەکان لە وڵاتی ئازەربایجان کاردانەوەی نیشان دا و ئەو هەوڵەی دژە ئیسلامی وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی لە پەیامەکەیدا بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی خااخمە زایۆنییەکان لە وڵاتێکی موسڵمانی شیعەی جێگای سەرسووڕمان و داخ وەسف کرد و هیوای خواست ئەو هەواڵە ڕاست نەبێت.

ناوبراو جەختی کرد: ئەمە یەکەم جارە کە ئاوەها هێڵ بەزاندنێک لەلایەن حکومەتی ئازەربایجانەوە ئەنجام دەدرێت و ئەوەی هەوڵێکی دژە ئیسلامی و دژی ئابڕووی شیعە لە ئاستی جیهانییە.

ویلایەتی هەروەها ئاماژەی دایە سەر مێژووی موسڵمان بوونی خەڵکی ئازەربایجان و وتی: خەڵکی ئازەربایجان کە نزیک بە 1200 ساڵە بوونەتە موسڵمان، بەدڵنیاییەوە ناڕازین بە هەوڵە.


هەروەها زیادی کرد: ئامانج لە ئەو کۆبوونەوە لەوانەیە پەرەپێدان بە ڕێککەوتنی ئیبراهیم و زیاد کردنی ئازەربایجانە.



News ID 56778

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha