بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەهربانوو مەسنووریان کە پێشتر 5 میدالیای زێڕی جیهانی بردبووەوە، لە بڕازیل شەشەمین زێڕی جیهانیشی لە مل کرد.
ناوبراو دوێنێ لە یاریی کۆتایی شەڕی ساندای کێشی 75 کیلۆگرام لەگەڵ شی وانی لە هیندەوە کێبڕکێی دا و بە ئەنجامی 2 بە سفر بە شێوەیەکی یەکلایی سەرکوەت و میدالیای زێڕی بەدەست هێنا. مەنسووریان بۆ گەییشتن بە یاری کۆتایی یاریزانگەلێک لە میسر و ئەمریکای بەزاندبوو.
ڤۆشۆکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی خانمانی ئێران بۆ جاری شەشەم توانی میدالیای زێڕی کێبڕکێی قارەمانی جیهان لە مل بکات.
News ID 56700
Your Comment