AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٥ ١٣:٤٨

جموجۆڵی گوماناوی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا

جموجۆڵی گوماناوی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا

پارێزگاکانی حەسەکە و دێرەزوور لە کوردستانی سووریا لە ڕۆژانی دواییدا جموجوڵی بەربڵاوی سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەخۆوە بینیوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزگاکانی حەسەکە و دێرەزوور لە کوردستانی سووریا لە ڕۆژانی دوایی جموجوڵی بەربڵاوی سەربازی ئەمریکا، دەسپێکی ئۆپراسیۆنی ئەمنیەتی لە کەمپی هەول و بەڕێوەچوونی مانۆڕی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی هەسەدەی بەخۆوە بینیوە.

بە ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، دوو فڕۆکەی باری ئەمریکا لەگەڵ کۆپتەرێکی سەربازی بە وەجبە و جیهازاتی سەربازییەوە لە بنکەی خراب ئەلجەیر کە حەسەکە نیشتوونەتەوە.

هاوکات هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی و یەکینەکانی پاراستنی گەل بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سەرلەبەیانی هەینی ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاویان لە کەمپی هەوۆ دەست پێکرد. ئەو ئۆپراسیۆنە کە بووە هۆی دەسنگتری چەند کەس لەوانە ژنان، تەنیا دوو ڕۆژ دوای سەفەری شاندی ئەمریکی بۆ کەمپ بوو، سەفەرێک کە دۆخی ئەمنی و مرۆیی بنەماڵە داعشییەکان لێک درایەوە.

هەروەها هێزەکانی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی نەوتی ئەلعومەر لە دێرەزوور، مانۆڕێکی هاوبەشی بەبەکارهێنانی تەقەمەنی بەڕێوە برد.



News ID 56691

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha