بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵاخامنەیی لە دیدار لەگەڵ ئارمەن گریگوریان هاوتا ئەرمینیاییەکەی وێڕای دەربڕی ڕەزامەندی لە ئاستی پێوەندی ئابووری، سیاسی و ئەمنیەتی و بەرگری لەگەڵ ئەرمەنستان ، لەسەر هاوبەشی لەگەڵ دراوسێیە باکووریەکان لە تەواو کردنی کۆریدیۆری باکوور بۆ باشوور و لکاندنی کەنداوی فارس بە دەریای ڕەشەوە جەختی کرد.
عەلی لاریجانی وێڕای دەربڕی پاڵپشتی ئێران لە ئاشتی نێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان، لەسەر گەڵاڵەی ئێران لە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە وتی: ئێران بەردەوام لە سەربەخۆیی و بەهێز بوونی وڵاتانی ناوچەکە بۆ سەقامگیری ئەمنیەتی ناوچەکە پاڵپشتی کردووە.
گرگوریانیش ڕایگەیاند: ئەرمەنستان دەیەوێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بەڵگەی گشتی پێوەندی سترتیژیک لەگەڵ ئێران واژۆ بکات.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئیرەوان ئامادەیە متمانەیی پێویست بداتە ئێران بۆ خەسار نەگەییشتن بە پێوەندی ئێران و ئەرمەنستان و دژایەتی ئەو وڵاتە لەگەڵ گۆڕینی ژێئۆپۆلیتیکی ناوچەکە.
Your Comment