بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غەریب سەجادی بە ئاماژە بە ئاڵۆزی ئاوی لە 120 گوندی ئەو شارە، زیادی کرد: لە هەفتەی دەوڵەت سێ پڕۆژەی گەیاندنی ئاو دەکرێتەوە کە بەشێکی گرینگی کێشە ئاوییەکانی گوندەکان کەم دەبێتەوە.
قایمەقامی سنە بە وتنی ئەوەی کە لە بواری کشتوکاڵ و سەرچاوە سروشتییەکان، 22 پڕۆژە بە ئامانجی رەخساندنی هەلی کار دەکرێتەوە، وتی: ئەو گەڵاڵەگەلە بە هەوڵی جەهادی کشتوکاڵی و سەرچاوە سروشتییەکان گەییشتوونەتە قۆناغێ جێبەجێ کردن.
سەجادی درێژەی دا: بەرچاوترینی ئەو پڕۆژەگەلە قیرتاو کردنی ڕێگای گوندەکانی باوەرێز و هەمرۆڵەیە کە بە زیاتر لە 50 ملیار ڕیاڵ بودجە ئەنجام دەدرێت.
هەروەها وتیشی : لە ئەو هەفتەیەدا کتێبخانەی گوندی سەراوقامێش و پارکی نیشتمان لە شاری سنەش دەکرێنەوە.
فەرمانداری شاری سنە وتی: بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی هەفتەوی دەوڵەت، 48 پڕۆژەی ئاوەدانی، خزمەتگوزاری، کشتوکاڵی و فەرهەنگی لە ئاستی گوندەکان و شاری سنە دەکرێتەوە.
News ID 56507
Your Comment