AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٣٠ ٠٧:٥٣

ڕژێمی جۆلانی ڕێخۆشکەربووە بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش لە سووریا

ڕژێمی جۆلانی ڕێخۆشکەربووە بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش لە سووریا

نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە مەترسیی سەرهەڵدانەوە و چالاکبوونەوەی داعش لە سووریا پاش هاتنەسەرکاری دوڵەتی تەحریرولشام لە وڵاتە هوشداری دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی ڕۆناهی، نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە، ڕایگەیاند کە بە هاتنە سەرکاری دەوڵەتی تەحریرولشام لە سووریا، ئاستی ئەمنی لەو وڵاتە دابەزیوە و گرووپی داعش لەو هەلە بۆ پەرەدان بە چالاکییەکانی خۆی بەهرە وەردەگرێت.

ئەو نووسینگەیە بە ئاماژە بە جیدی و ئاڵۆزبوونی هەڕەشەی داعش، جەختی کرد: تەنیا بە لەناچوونی ڕێبەرانی داعش، مەترسیی ئەو گرووپە کەم نابێتەوە، بگرە داعش لە ئێستادا هەوڵ دەدا تۆڕە ماڵییەکانی لەوپەڕی سنوورەکانی سووریا و عێراقدا پەڕە پێ‌بدات و سەرچاوەی نوێ بۆ دابین‌کردنی باری ماڵیی خۆی بدۆزێتەوە.

News ID 56481

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha