بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا، باسی لە جموجۆڵ و ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە بنکەی قەسرەک لە هاوێری حەسەکە بە بەشداریی کۆپتەرە جەنگییەکان کرد و ڕایگەیاند: ئەو مانۆرە بۆ بەرزبوونەوەی ئامادەیی سەربازی و هاوئاهەنگی مەیدانی نێوان هەر دوو ئەنجام دراوە.
هاوکات ڕاپۆرتەکان لە گەیشتنی کاروانێکی پێکهاتوو لە 15 لۆریی هەڵگری سووتەمەنی و جیهازات و بەردی کۆنکرێت لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێڕەوگەی وەلیدەوە بۆ بنکەی قەسرەک هەواڵیان دا و هەروەها چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕاشیگەیاند کە دوو فرۆکەی بارهەڵگری ئەمریکی جیهازاتێکی زۆر لە بنکەی خرابولجەیر لە هاوێری ڕەمیلان دابەزاندووە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە پاش شەڕ و تێهەڵچوونی ئەمنی لە ڕۆژهەڵاتی دیرەزور و ڕفاندرانی چەندین هێزی هەسەدە لە لایەن کەسانی نەناسراوە لە شارۆچکەی غەرانیج، ئەو پارێزگایەش شایەدی شەڕ و پێکدادانی نێوان ئەو هێزانە و هێرشبەران بووە کە تێیدا یەک کەس لە هێرشبەران کوژراوە و 3 کەسیان بریندار بوون و لە 6 هێزی ڕفێندراوی هەسەدە، چوار کەسیان تا ئێستا ئازاد بووە.
Your Comment