بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولقادر سێلوی ڕۆژنامەنووسی نزیک لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و هاوڕێی سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەفەرەکانی، بە بڵاوکردنەوەی یادداشتێک لە ڕۆژنامەی حورییەتی ئەو وڵاتە، هەڕوهەنگامەیەکی زۆری نایەوە.
سێلوی لەو یادداشتەدا بە ئاماژە بە دەسپێکی ڕەوتی ناسراو بە "تورکیای بێ تیرۆریزم" و پێکهێنانی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی، نووسی: ئەگەر بڕیار بێ ئاشتی ناوخۆیی تۆکمە بکەین، دەبێ هەنگاوی نوێ هەڵگرین. سەلاحەدین دەمیرتاش لەو ڕەوتە یاساییە بەهرەمەند بێ و لام وایە کاتی ئەوە هاتووە کە ڕابردوو بسڕینەوە و بە دەسپێکێکی نوێ بچینە پێش و دەمیرتاش دەتوانێ لەو بوارەدا ڕۆڵی گرینگ بگێڕێت.
ئەو ڕۆژنامەنووسە تورکیا هەروەها جەختی لە زەروورەتی پێداچوونەوە بە دۆسیەی زندانیانی گزی، بە تایبەت عەسمان کاوالا کرد و نووسیشی: بەمکارە نە تەنیا یارمەتیی تۆکمەی "بەرەی ناوخۆیی" دەدەین، بەڵکوو پەیامێکی ئیجابیش بە ڕۆژئاوا دەدەین.
Your Comment