بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المانیتور"، کۆمیتەی گۆژمەکانی سنای ئەمریکا لە سەرجەم 357 ملیۆن دۆلاری تەرخاندراوە بۆ پڕچەککردن و ڕاهێنانی هێزەکانی بەرگری لە داعش و لەوان هێزە کوردەکانی سووریا، پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و هێزی دژە تیرۆری سەر بە دەوڵەتی ناوەندی عێراق، تەنیا ڕەزامەندیی بۆ پێدانی 342 ملیۆن دۆلار دەربڕیوە و لەمناوە 15 ملیۆن دۆلار لەو گۆژمەیە بڕاوە.
هەر بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، پێدەچێ کە واشنتۆن لە ساڵی 2027دا پاڵپشتی ماڵیی لە پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان ببڕێت و بەردەوام بێت لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و هێزی دژە تیرۆری دەوڵەتی عێراق بە مەرجی وەگرتنی ڕاپۆرتی ڕێکوپێکی بەرپرسانی پێنتاگۆن و توانای ماڵیی ئەمریکا بۆ درێژەدان بەو یارمەتیانە.
Your Comment