AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٤ ١٩:٠٣

چێشتخانەیەکی هاوبەش بۆ 5 هەزار بەرکەوتووی شەڕ لە تاران+ وێنە

چێشتخانەیەکی هاوبەش بۆ 5 هەزار بەرکەوتووی شەڕ لە تاران+ وێنە

چێشتخانەی شارەوانی تاران ژەمی 5 هەزار پۆرس خۆراک لە نێوان خێزانە بەرکەوتوو و زیان‌پێگەیشتووەکانی شەڕی 12 ڕۆژە کە لە هوتێلەکاندا جێگر بوونە، دابەش دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرش و دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران لە 23ی جۆزەردانی ئەوساڵ، بووە هۆی وێرانی و ئاوارەبوونی پیاوان و ژنانێکی یەگجار زۆر کە تەنیا کەڵکەڵەیان بوونی ژیانێکی ئاسایی بوو و ئیستا بە ناچار ئاوارەی هوتێل و ناوەندەکانی نیشتەجێین.

لەمناوە شارەوانیی تاران وەک یەکێک لە بەڕیوەبەرانی سەرەکیی خزمتی شاری، هەر لە یەکەم کاتژمێرەکانی ئەو شەڕە لە پەنای خەڵکی بووە و لە پەنای خاوێن‌کردنەوەی شار و نیشتەجێ‌کردنی بەپەلەی خەڵکی ئاوارە، چەندین چێشتخانەی بۆ خواردنی ئەو خەڵکە لە جێ‌جێی تاراندا چالاک کردووە و لە یەکێک لەو چێشتخانانەدا تاران ژەمی 5 هەزار پۆرس خۆراک لە نێوان خێزانە بەرکەوتوو و زیان‌پێگەیشتووەکانی نیشتەجێی هوتێلەکاندا، دابەش دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی بەرپرسانی ئەو چێشتخانەیە، نزیکەی 30 کەس خەریکی ئامادەکردنی چێشت و خۆراکەکانن کە جار هەیە کەسانێک بە شێوەی خۆبەخشی دێنە یارمەتیان و ڕێژەیەکی زیاتر بە خۆراکی ئاوارەکانەوە سەرقاڵ دەبن.

بەرپرسانی شارەوانی ڕاشیانگەیاند کە لە ئێستادا زیاتر لە 1500 کەس کە پێکهاتوون لە 570 خێزان ئاوارە لە هۆتێلەکان و 1303 کەسیش لە ماڵە دابین‌کراوە و بەکرێ‌گیراوەکاندا جێگر کراون و بە خۆشحاڵییەوە لەگەڵ ئامادەکرانی خانووەکان، ڕۆژ بەڕۆژ لە ڕێژەی ئەو کەسانە کەم دەبێتەوە.

شارەوانی هاوکاتی پێڕاگەیشتن بە خورد و خۆراکی ئەو خەڵکە، شەووڕۆژی پەیجۆری نۆژەن‌کردنەوەی ماڵە ڕووخانەکانی ئەو شەڕەیە و کارگرووپی تەکنیکی و کارناسانی ماڵکردنەوەی خەریکی لێکدانەوەی بیناکانن تا ڕەوتی نۆژەن‌کردنەوە یان گواستنەوەی ئەو خەڵکە، وردبینانە و بە خێراترین کاتی مومکین بگاتە ئەنجام.

چێشتخانەیەکی هاوبەش بۆ 5 هەزار بەرکەوتووی شەڕ لە تاران+ وێنە

چێشتخانەیەکی هاوبەش بۆ 5 هەزار بەرکەوتووی شەڕ لە تاران+ وێنە

چێشتخانەیەکی هاوبەش بۆ 5 هەزار بەرکەوتووی شەڕ لە تاران+ وێنە

چێشتخانەیەکی هاوبەش بۆ 5 هەزار بەرکەوتووی شەڕ لە تاران+ وێنە

چێشتخانەیەکی هاوبەش بۆ 5 هەزار بەرکەوتووی شەڕ لە تاران+ وێنە

چێشتخانەیەکی هاوبەش بۆ 5 هەزار بەرکەوتووی شەڕ لە تاران+ وێنە

چێشتخانەیەکی هاوبەش بۆ 5 هەزار بەرکەوتووی شەڕ لە تاران+ وێنە

News ID 56273

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha