بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی لە پرێسکۆنفڕانسی ئەوڕۆ (دووشەممە)، وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی هەواڵنێر و ئاماژەی بە شەهیدبوونی 230 ڕۆژنامەنووس لە غەزەدا، وتی: گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ئێمە زۆر بەپەلەن. غەزە هاوکاتی ئەوەی لە ژێر بوردمانی زەختی ڕژیمی زایۆنییە، بە پاڵپشتیی چەند وڵاتی ڕۆژئاوایی و لەوان ئەمریکا و ئەڵمانیا، بەرەوڕووی برسێتی دانیشتووانیەتی.
بەقایی ڕەخنەی لە کۆمەڵگای جیهانی بۆ دەستەوەستانی هەمبەر بە بەرپرسایەتییەکانی گرت و وتیشی: ئەنجومەنی ئاسایش باوەی کە شایەدی یاسابەزاندنی بەردەوامی ئەمریکایە، خۆی لە دەرکردنی تەنانەت بڕیارنامەیەکی ئاسایی بۆ وەستاندنی کۆمەڵکوژی و یارمەتیدانی خەڵکی بێ پەنای فەلەستین دەبوێرێت.
ناوبراو سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، بە ئاماژە بە سیاسەتیزەبوونی هەڵسوکەوتی ئاژانس و پابەندیی ئێران بە بەڵێنەکانی، ڕایگەیاند: هاوکارییەکانی ئاژانس لەگەڵ ئێران دەبێ بەپێی دواپەسندکراوی مەجلیس بێت و دەوڵەت و وەزارەتی دەرەوە کاروباری خۆیان بەپێی ئەو پەسندکراوە ڕێکدەخەن و سێ وڵاتی ئەورووپی لەباری یاساییەوە مافی کەڵکئاوەژوویی لەو میکانیزمەیان بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆکان نییە. بەوەشەوە جێگری سەرۆکی ئاژانس بڕیارە لە کەمتر لە 10 ڕۆژی داهاتوو سەردانی تاران بکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، گەمارۆدرانی کۆمپانیاگەلی پاپۆرەوانیی ئێرانی بەپێچەوانەی یاساگەلی نێودەوڵەتی زانی و ڕاشیگەیاند: ئەمریکا دەبێ بزانێ کە چەندین دەیەیە سەرەڕای گوشار و گەمارۆکان، توانیومانە وڵاتمان بپارێزین و بەرەنگاری هەڵمەتە یەکلایەنەکانی ببینەوە. ئەگەرچی ئەو هەڵمەتانە تەنیا دژی ئێران نین و کاریگەری لە سەر هەموو وڵاتان دەبێت.
بەقایی سەبارەت بە داوای غەرامەتکردنی ئێران لە ئەمریکا، ڕوونی کردەوە: بەڕێز عێراقچی لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوە دا کە هەر جۆرە دانوستانێک لە داهاتوودا بێگومان جیاواز دەبێت لە دانوستانی 23ی جۆزەردان و هەلومەرجەکە گۆڕاوە و لە دانوستانی شیمانەیی داهاتوودا بێگومان پرسیار لە ئەمریکا و داوای غەرامەی لە ڕۆژەڤماندا دەبێت.
ناوبراو سەبارەت بە ئیدعای ترامپ بۆ ڕوونەدانی کۆمەڵکوژی لە غەزە، جەختی کرد: بێ گومان هەڵویستی ئەمریکا بەردەوام پاڵپشتی لە ڕژیمی زایۆنی بووە و هەر بۆیەش ئەمریکا بە هاوبەشی ئەو ڕژیمە دێت ئەژمار و وتەکانی ترامپ هیچ لە باری تاوان و هاوبەشی ئەمریکا کەم ناکاتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها لەبارەی دانوستانی داهاتووی ئێران لەگەڵ ترۆئیکای ئەورووپی، وتی: لە دانیشتنی ئەستەنبۆڵدا تەرکیز خرایە سەر درێژەی دانوستانەکان و هێشتا کات و شوێن دانوستانی داهاتوو دیاری نەکراوە. ئەگەرچی هەڵویستی ئەوان لە دانوستانەکاندا، هیچ دەسکەوتێکی ئیجابی لە سەر چارەسەریی کێشەکان نییە.
بەقایی لە کۆتاییدا لە وەڵامی هەواڵنێری مێهر، سەبارەت بە ڕاگەیێندراوی 4 وڵاتی ئەورووپی دژی ئێران و ناساندنی ئێران بە مایەی هەڕەشە بۆ سەر خاکی ئەورووپا و ئەمریکا، ڕاشیگەیاند: ئەو ڕاگەیێندراوە هیچ بنەمایەکی نییە و دیترهاوێژی و پاگەندەیەکی گاڵتەجارانە و بەبێ بەڵگەیە و تەنیا بۆ تۆمەتلێدانە. دیارە ئامانج و مەبەستی نووسەران و واژۆکەرانی ئەو ڕاگەیێندراوە، گوشارنانەوە و بە لارێدابردن ڕای گشتی لە جەنایەتی غەزەیە.
Your Comment