بە ڕا]پرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی لە کاردانەوە بە دەرکرانی ڕاگەیێندراوی دژە ئێرانیی ئەمریکی-ئەورووپی، وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەو تۆمەتە ئەمنییانە، وتی: ئەمریکا و فەڕەنسا و چەند وڵاتی تری واژۆکەری ئەو ڕاگەیێندراوە، خۆیان وەک پاڵپشت و میوانداری دارودەستە و گرووپە تیرۆریستی و توندئاژۆکان، دەبێ وەڵامدەری هەڵمەتی دژە یاسای نێودەوڵەتیان بۆ پاڵپشتی لە تیرۆریزم بن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە درێژەدا ئاماژەی بە دەستدرێژیی ئەمدواییەی سەربازیی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی دژی ئێران و هەرەها درێژەی کۆمەڵکوژیی خەڵکی غزە کە بە پاڵپشتیی چالاکانە و بێدەنگیی ڕەزامەندانەی ئەو وڵاتانە ئەنجام دەدرێت، وتیشی: تۆمەتلێدانی ئەو وڵاتانە لە کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاشکرا درۆ و هەڵاتنی بەرەو پێشە کە لە پێناو هەڵمەتی شەڕئاژۆیانەی ئێرانتۆقێنەری و بە ئامانجی گوشارخستنە سەر گەلی مەزنی ئێران داڕێژراوە.
بەقایی جەختیشی کرد کە ئەو جۆرە هەڵوێستانە پێشێلکەری پرێنسیپە یاساییەکانی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە و وڵاتانی واژۆکەری ئەو ڕاگەیێندراوە دەبێ وەڵامدەری هەڵسوکەتی ناشیاو و نابەرپرسانەیان بن.
Your Comment