به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له رۆیترز، له دوای هێرشه‌کانی پاریس، وه‌زیرانی ناوخۆی ئه‌ندامانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا، رۆژی هه‌ینی، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به په‌له له بڕووکسێل به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ده‌رباره‌ی بابه‌ته ئه‌منییه‌کان و کاردانه‌وه‌کانی ئه‌م یه‌کێتییه گفتوگۆ ده‌که‌ن.
"ئێتین ئێشنادهر" وه‌زیری ناوخۆی لۆکزامبۆرگ به هه‌واڵنێرانی وت: "بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی به‌ڕبه‌ڕییه‌ت و ترۆریزم، ئه‌ورووپا پاڵپشتی له فه‌ڕه‌نسا ده‌کات."
لوکزامبۆرگ سه‌رۆکی ئه‌م خوله‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپایه و دانیشتنی رۆژی هه‌ینی له دوای هێرشه خوێناوییه‌که‌ی پاریسه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌و هێرشانه‌ی که گوله‌باران و کرده‌وه‌ی خۆکوژی له‌گه‌ڵ بوو، لانی که‌م 129 کوژراوی لێکه‌وته‌وه و گرووپی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌م رووداوه‌ی له ئه‌ستۆ گرت.
ئێشنایده‌ر وتی: بڕێاری به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنی به په‌له‌ی وه‌زیرانی ناوخۆی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌ورووپا به هاوبیری به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسی گیراوه.
وه‌زیری ناخۆی لۆکزامبۆرگ رۆژی یه‌ک شه‌مه له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌که‌ی، "بڕنار کازنۆ" و به‌رپرسی باڵای کاروباری نێوخۆیی و په‌نابه‌ریی یه‌کێتی ئه‌ورووپا، "دیمیتریس ئاورامپۆلۆس" له پاریس دیداری کردبوو.
ئامانجی ئه‌م دیداره "رێککه‌وتن بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنێکی گونجاوی به په‌له‌ی ئه‌ورووپا له‌مه‌ڕ هێرشه‌کانی (پاریس) و بۆ رێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشی له‌مجۆره له داهاتوو" راگه‌یه‌ندراوه.
ئه‌م سێ که‌سه له راگه‌یاندراوێکدا که له دوای دیداره‌که‌ی خۆیان بڵاویان کرده‌وه، له‌سه‌ر "چاوه‌ڕوانی شارۆمه‌ندانی ئه‌ورووپایی بۆ ئه‌نجامی کاردانه‌وه‌یه‌کی به په‌له و گشتگیر و کاریگه‌ری یه‌کێتی ئه‌ورووپا" جه‌ختیان کرد و دیداری رۆژی هه‌ینی-یش له درێژه‌ی گه‌ڵاڵه‌کردن و رێکخستنی کاره‌کانی داهاتوو ئه‌نجام ده‌ردرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند: باس کردن له سیسته‌می "ناونووسی زانیاری مسافره‌کان (پی ئێن ئاڕ) که له‌سه‌ر بنه‌مای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی مسافره‌کان له یه‌کێتی ئه‌ورووپا داڕێژراوه، له‌و بابه‌تانه‌یه که وه‌زیرانی ناوخۆی ئه‌م ئهکێتیه له‌سه‌ری گفتوگۆ ده‌که‌ن. له ئێستادا ئه‌مریکا له‌م سیسته‌مه سوود ده‌بات.
له دیداری رۆژی هه‌ینی گفتوگۆ سه‌باره‌ت به زیادکردنی کۆنتڕۆڵ له‌سه‌ر سنووره‌کانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا و بابه‌تی ئاسایشی هاوپه‌یوه‌ند به خاوه‌نداریه‌تی یان کڕین و فرۆشتنی چه‌کیش تاوتوێ ده‌کرێت.
Your Comment