AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٩ ٠٩:٤٤

وێنەیەک جیهان شۆک دەکات؛ شەهید بوونی کۆرپەیەکی فەلەستینی بە هۆی برسیەتی

وێنەیەک جیهان شۆک دەکات؛ شەهید بوونی کۆرپەیەکی فەلەستینی بە هۆی برسیەتی

شەهید بوونی کۆرپەیەکی سێ مانگەی فەلەستینی بەهۆی برسیەتی لە غەززە، جیهانی شۆک کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەهاب، فادی ئەلنەجار کۆرپەی سێ مانگەی فەلەستینی خەڵکی خانم یونس شەوی ڕابردوو بەهۆی قات و قڕی گیانی خۆی لەدەست دا.

بڵاو بوونەوەی وێنەی ئەو کۆرپە فەلەستینییە کە ئێسقانەکانی لەشی بەهۆی برسیەتی تەواو دیارە، جیهانی شۆک کردووە.

ڕۆژی ڕابردووش، سەرچاوەکان لە نەخۆشخانەی ئەقسا ڕایانگەیاند کە منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و نیویش هەر بە بۆنەی برسیەتییەوە شەهید بووە و بە پێی ئامارەکان ژمارەی منداڵانێک کە بە هۆی برسیەتییەوە شەهید بوون گەییشتووەتە 69 کەس.

وێنەیەک جیهان شۆک دەکات؛ شەهید بوونی کۆرپەیەکی فەلەستینی بە هۆی برسیەتیوێنەیەک جیهان شۆک دەکات؛ شەهید بوونی کۆرپەیەکی فەلەستینی بە هۆی برسیەتیوێنەیەک جیهان شۆک دەکات؛ شەهید بوونی کۆرپەیەکی فەلەستینی بە هۆی برسیەتی

News ID 56048

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha