بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیمان جەبەلی سەرۆکی ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگی ئێران ئەوڕۆ سێشەممە 22ی پووشپەڕ لە پرێس کۆنفڕانسێک لە بینای شووشەیی، بە ئاماژە بە پێویستیی قەدرگرتن لەو ئەمانەتە نەتەوەییە، وتی: پاش لێکدانەوەی وردبینانەی سەربازی و کارناسی لەبارەی ڕێژە و جۆری ئەو مووشەکانەی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ئێرانی کردۆتە ئامانج، بەو ئەنجامە گەیشتین کە بەپێی دۆزرانەوەی سەرجەنگیی مووشەکەکان، 11 مووشەکی ڕژیمی زایۆنی لەم بینایە دراوە.
ناوبراو هەروەها لەبارەی هەڵمەتە نێودوڵەتییەکان ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ئێران بۆ نواندنەوەی دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی، وتیشی: ئێمە بەڵگەکانمان بۆ ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەولەتییەکان ئامادەکردووە و بەڵگەکانمان بۆ وەزارەتی دەرەوە و جێگرایەتی یاسایی سەرۆک کۆماری بەڕێ کردووە.
Your Comment