AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١٩ ١٦:٤٣

خراپترین ڕۆژەکانی حوکمڕانی خۆجێیی کوردی

خراپترین ڕۆژەکانی حوکمڕانی خۆجێیی کوردی

سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگه‌یاند کە ئێستا خراپترین ڕۆژەکانی حوکمڕانی خۆجێیی کوردی و تاریکترین ساتەکانیەتی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەندان لە ڕاپۆرتێکدا بە گێرانەوە لە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ نووسی، دوای 35 ساڵ لە خۆبەڕێوەبردنی کورد، تائێستا نه‌یتوانیوه‌ ده‌ستوور، په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی یه‌كگرتووی هه‌بێت.

شاسوار عەبدولواحید له‌ په‌یامێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X"، نوسیویه‌تی، "دوای 35 ساڵ لە خۆبەڕێوەبردنی کورد، ئێستا نە دەستوور و نە پەرلەمان و نە حکوومەتێکی یەکگرتوو و نە هێزی پێشمەرگەی یەکگرتوو و نە هیچ دەزگایەکی دادوەری خاوەن دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بوونی نییە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، حکومەتی ئێستاش لە ساڵی 2022ەوە شەرعیەتی لەدەستداوە و "گەندەڵی ئیداری و داراییش گەیشتووەتە لووتکە و لە هەمووشی ناخۆشتر و گرنگتر ئەوەیە کە دۆخی خەڵک لەوپەڕی خراپیدایە، ئەمانە خراپترین ڕۆژەکانی حوکمڕانی خۆجێیی کوردی و تاریکترین ساتەکانیەتی.

هاوكات ڕێبوار ئه‌وڕه‌حمان، ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، "پارتی و یەکێتی دەیانەوێت لەرێی هەڵمەتێکی چەواشەکارانەوە بێ موچەیی و شکستی تەواوی خۆیان بشارنەوە، بۆیە ماوەی چەند رۆژێکە هەڵمەتێکیان دەستپێکردوە کە نەوەی نوێ سکاڵای لەسەر پرۆژەی بەناو روناکی تۆمارکردوە، بەڵێ نەوەی نوێ سکاڵای لەسەر حکومەتە شکستخواردوەکەی پارتی و یەکێتی تۆمارکردوە لەبەر دو هۆکار.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئەو حکومەتە زیاتر لە سێ ساڵە بەسەرچوە و هیچ شەرعیەتێکی نەماوە تا بتوانێت بریاری ستراتیژی بدات، لەم کاتی بێ موچەیی و بێ بازاڕیەدا پڕۆژەی بەناو روناکی تەنها روناکیە بۆ گیرفانی هەردو بنەماڵە و نەهامەتی و بارگرانیەکی بێ وێنەیە بۆ گیرفانی هاوڵاتی لەبەر گرانی نرخەکەی.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت، "ناکرێت نەوت و غازی وڵاتەکە دەربهێنرێت و کارەبای پێدروست بکرێت، بەڵام بەقازانجێکی دو ئەوەندە بەهاوڵاتی بفرۆشرێتەوە، ناکرێت کیلۆواتێک بە نرخی 18 دینار بفرۆشیتە عێراق، بەڵام بەهاوڵاتیانی خۆتی بدەیت بە 150 دینار و پارەکەشی وەک کۆی پارەو داهاتی دیكه‌ی ئەو وڵاتە بچێتە گیرفانی دوو بنەماڵەکە و کۆمپانیاکانیانەوە"

News ID 55927

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha