ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی گەشتیاری: لە ڕۆژی عاشوورادا، هەتاو هێشتا لە پشت کێوەکانی دیاری گەڕووس هەڵنەهاتووە کە دەنگی تەپڵ و سۆزی دڵتەزێنی نۆحەکان لە دڵی کۆڵانانی بیجارەوە دەبیسترێت.
شار لە کەشێکی بێدەنگیدا کەسەربارە و خەڵکی لە دڵێکی پڕ لە ماتەم، خۆیان بۆ یەکیك لە تایبەتیترین و کۆنترین ئایینەکانی تازیەباری ئامادە دەکەن؛ ئایینی "قوڕپێوان" کە ساڵگارێکە بەرە لەدوای بەرە، لە دڵی خاک و فرمێسکدا درێژەی بووە.
پیاوانی بیجاری لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی سەرلەبەیانیی عاشوورادا، قازانگی گەورەی خۆڵە سوورە ئامادە دەکەن و قوڕی نەرم و قاوەییڕەنگ و بێبۆن، ئاوێتەی ئاوی کانیاو و گوڵاوی ڕەسەن دەکرێت و ئینجا خەڵکی بە سەتڵەکانیانەوە لە بەردەم حسێنییەکان و مزگەوتەکانی شاردا ڕیز دەبن.
هەنیسکێک کە بە یاحسێنەوە دادەمرکێ
گەنجان جل دادەکەنن و قوڕ دەماڵنە لەشیان و لە دڵی هەواری فێنکی کوێستانیدا، بە کوڵەوە هاوار لە "یا حسێن" دەکەن.
لەو ئایینەدا کە پەلی لە فەرهەنگی کۆنی گەڕووسدا هەیە، گڵ و قوڕ نەک هەر هێمای خۆڵی کەربەلایە، بەڵکوو وێنایەکە لە خاکەساری و سەردانەواندنی تازەیەباران بۆ مەزنایەتیی حیماسەی عاشوورا.
گڵ ویشک دەبێ و شەق دەبەستێ و لە هەر کەلێنێکی دەڵێی برینێکە بە لەشی زامداری مێژووەوە.
ڕێوڕەسمێکی بەجێماوە لە سەردەمی قەجەری
حاج قوربانعەلی سوهرابی لە پیرغوڵامانی حسێنی بیجار لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری مێهر، تەمەنی ئەو ڕێوڕەسمە لە بیجار بۆ سەردەمی قەجەری دەگەڕێنێتەوە و دەڵێ: لێرەدا گڵ واتە خۆڵی کەربەلا و ئێمە بەو خۆڵەوە تازەیەباری دەکەین و و هەموو هەوڵمان گواستنەوەی ئەو ڕێوڕەسمانە بۆ بەرەکانی دواترە؛ بەڵکوو نەریتەکان بەردەوام بن.
دەشڵێ: لێرەدا گەنجانێک هەن کە سەرلەبەیانی خۆیان دەگەیێننە ڕێوڕەسمی قوڕپێوان و بە بڵاوکردنەوەی نەزرگەلێکی وەک شەربەتی ئاوی شووتی، ڕێز و خۆشەویستیان بە ئیمام حسێن نیشان دەدەن.
ئینجا ئایینی قوڕپێوان بە لەشی خۆڵاوی و فرمێسک و کوڵدانەوە بە هەرای زنجیرەکان، خەڵکی بە منداڵ و پیرەوە پێکەوە گرێ دەدا و ڕابردووی عاشقان و هۆگران پەیوەست دەکات بە داهاتووی هیواداری.
نیوەڕۆ دەستەی تازەیەباران دەگەنە حسێنی و گۆڕەپانە سەرەکییەکانی شار و دەنگی "یا حسێن" لە دڵی کێوەکانی هاوێردا دەپێچێ و خەڵکی بە بەژنی قوڕاوییەوە، دەنگ هەڵدەبڕن: "ئەی کوڕەکەی فاتمە، بمانهێنە ڕیزی خۆت..."
Your Comment