ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ڕۆژی عاشوورا بۆ جیهانی ئیسلامی ڕۆژێکی گرینگ دێتە ئەژمار چونکوو لە ئەو ڕۆژەدا خوێنێک لە دەمارەکانی ئیسلامەوە ڕژایە زەوی کە تا قیامەت دەکوڵێت و لە کوڵێنی ئەو، ژیانی ئیسلام و مانەوەی موسڵمانێتی ئێمە هەموو ساڵێک دەبووژێتەوە.
هەموو ساڵێک شوکر بۆ خودا گەورەیی ڕێوڕەسم و نەریتەکانی ڕۆژی عاشوورا زیاد دەبێت و نەریتەکانی بەرزڕاگرتنی ئەو ڕۆژە دەماودەم لە بەرەیەکەوە دەگاتە بەرەیەکی دیکە و ئەمڕۆ لە سەدەی چواردەی هەتاوی و دوای 1385 ساڵ لە عاشوورای 61 ی کۆچی ، خەڵکی وڵاتانی ئیسلامی بۆ شەهیدی ستەملێکراوی عاشوورا فرمێسکی خوێن دەڕێژن و ئەمڕۆ هەمووان تێگەییشتوون کە سەرکەوتووی مەیدانی کەربەلا ئیمام حسێن بوو. و لە دڵی ئەو سەرکەوتنەوە مەکتەبێکی مرۆڤایەتی ڕێگا و بانگەشەی ئیسلامەتی و ئازادی دەکات.
لە ڕۆژی دەی موحەڕڕەم واتا ڕۆژی عاشوورا لە سەرتاسەری ئێران و هەندێک ناوچەی جیهان، بۆ شەهید بوونی ئیمام حسێن ڕێوڕەسمی تازیەباری تایبەت بەڕێوە دەچێت.
دەستە ئایینییەکان و تازیەبارانی ئیمام حسێن کە دوێنێ و دوێنێشەو تا کۆتاییەکانی شەو بە ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی تازیەباری تاسووعای حسێنی ، تازیەباری ساقی کەربەلا و یاری بەئەمەگی ئیمام حسێن ، حەزرەتی ئەبولفەزلی عەباس بوون، ئەمڕۆش لە کەشێکی مەعنەویدا بە یادی ئیمام حسێن سینە دەکوتن.
ڕێوڕەسمی نەریتی چەمەری یەکێک لە مەراسیمە خۆجەییەکانی پارێزگای ئیلامە کە هاوکات لەگەڵ عاشوورای حسێنی ناوچەی عەشایری کەلک نەقی مەلەکشهای بەرێوەی دەبەن.
ڕێوڕەسمی قوڕپێوان لە بیجاڕ
ڕێوڕەسمی عاشوورا لە بیجاڕ بە شێوەیەکی تایبەت بەڕێوە دەچێت لەوانە نەریتی قوڕپێوان. ئەو ڕێوڕەسمە لە نیوەڕۆی عاشوورا بە بەشداری بەربلاوی خەڵک و زەنجیر لێدان ، سینە کوتان لە شەقامەکانەوە بەرەو حسێنیەی بیجاڕ دەڕۆن و بەشداربووان لە درێژەەی ڕێگاکەدا بە دەنگی یا حسێن تازیەباری دەکەن. ڕێوڕەسمی قوڕپێوان لە ساڵانی ڕابردوو لە ڕیزی میراتی مەعنەوی ئێران تۆمار کراوە.
لە هەموو شارەکانی کوردستان وەکوو دیکەی شارەکانی ئێران پەیڕەوانی مەزەبی شیعە جودا لە ڕێوڕەسمی سینەکوتان و زەنجیرلێدان ، لە ناخی دڵەوە و بۆ بەدی هاتنی ئارەزوو و ئامانجەکانیان و لە ڕێگای ئیمام حسێندا نەزری چێ دەکەن و لە نێوان تازیەباراندا بلاوی دەکەنەوە.
لە ئەو خواردنانە کە چێ دەکرێت دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر لێنانی ئاش و برێنج و گۆشت و مریشک و شەربەت و شولەزەرد و چای و ... .
هەروەها کەسانێکیش هەن کە ئاژەڵگەلی خۆراکی وەکوو گا و مەڕ و ... سەر دەبڕن و گۆشتەکەی دەکوڵێنن و بڵاوی دەکەنەوە.
Your Comment