AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١٤ ١٨:١٠

سپا: هەر دەستدرێژییەک، ڕووخانی ئیسرائیل پێش دەخات

سپا: هەر دەستدرێژییەک، ڕووخانی ئیسرائیل پێش دەخات

سپای پاسداران بە بۆنەی ساڵوەگەری ڕفاندرانی 4 دیپلۆماتی ئێرانی لە بەیرووت، جەختی کرد: ڕژیمی زایۆنی دەبێ بزانێ کە نە تەنیا بۆ جەنایەتەکانی ڕابردووی نەپارێزراوە، بەڵکوو هەر دەستدرێزییەکی تر، ڕەوتی ڕووخاندنی پێش دەخات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی 42ـیەمین ساڵوەگەری ڕفاندنی سەردار حاج ئەحمەد متەوەسێلیان و یارانی دیپلۆماتی سەید موحسن مووسەوی، تەقی ڕستگار موقەدەم و کازم ئەوخەوان لە خاکی بەیرووتی پایتەختی لوبنان، بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، جەختی کرد: ڕژیمی زایۆنی و پاڵپشتانی دەبێ بزانن کە نە تەنیا بۆ جەنایەتەکانی ڕابردوویان نەپارێزراون، بەڵکوو هەر دەستدرێزییەکی تر، ڕەوتی ڕووخاندنی ئەو ڕژیمە پێش دەخات.

لەو ڕاگەیێندراوەدا جەخت لەوەش کراوە: لە شەڕی ئەمدواییەی داسەپاوەی ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکا قووڵایی دەستەوەستانی و شکێنەری و قەیرانی شەرعییەتی ئەو ڕژیمە زیاتر لە جاران بۆ هەمووان دەرکەوت و نیشانی دا کە ورە و ئیرادەی پۆڵایینی مێژوویی هێزەکانی بەرخۆدان ئەوڕۆکە بۆتە درەختێکی بە هەیمەنە لە ناوچە و جوگرافیای ئۆمەی ئیسلامی.

هەروەها داوا لە لوبنان کراوە کە وێڕای پەیجۆری شلگێڕانەی بابەتی ڕفێندرانی 4 دیپلۆماتی ئێرانی لە بەیرووت وەک ئەرکێکی مرۆیی، سیاسی و یاسایی، خوازیاری پێکهاتنی کۆمیتەیەکی ڕاستی‌دۆزیی هاوبەش بۆ هاوکاریی دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان بێت.

News ID 55871

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha