AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١٢ ١٠:٥٨

ڕۆڵی وەزارەتی بەرگریی سووریا لە کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان

ڕۆڵی وەزارەتی بەرگریی سووریا لە کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان

ڕۆیتێرز ئاشکرای کرد کە وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی کاتی سووریا ڕاستەوخۆ دەستی لە کۆمەڵکوژیی زیاتر لە 1500 کەسی مەدەنی لە عەلەوییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچە کەنارئاوییەکاندا بووە و حەسەن عەبدولغەنی، وتەبێژی ئەو وەزارەتخانەیە، ئۆپەراسیۆنەکەی ڕێکخستووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی فورات، هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکی توێژینەوەییدا ئاشکرای کرد کە وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی کاتی سووریا ڕاستەوخۆ دەستی لە کۆمەڵکوژیی بەربڵاوی عەلەوییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچە کەنارئاوییەکانی لازقیە و تەرتووس لە مانگی مارچدا بووە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە وێنەگەلی مانگیلەیی، ڕاپۆرتەکان و شایەدانی مەیدانی ڕووداوەکە دەسەلمێنن کە کۆمەڵکوژییەکە لانی‌کەم لە لایەن 12 گرووپی چەکداری ژێر فەرماندەیی وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی کاتی سووریاوە ئەنجام دراوە و حەسەن عەبدولغەنی، وتەبێژی ئەو وەزارەتخانەیە، ئۆپەراسیۆنەکەی لە ڕێگەی تێلگرامەوە ڕێکخستووە و لەو پەلامارەدا زیاتر لە 1500 کەسی مەدەنی کوژراوە.

ڕۆیتێرز هەروەها دوای گفتوگۆ لەگەڵ چەند ئەفسەری سەربازیی وەک محەمەد جاسم فەرماندەی کەتیبەی سوڵتان سولەیمان‌شا، دەڵێ: لەو ئۆپەراسیۆنەدا کەتیبەکانی سوڵتان سولیمان‌شا و حەمزاتی سەر بە تورکیا لە 8 گەڕەکی ناوچەی ئۆپەراسیۆنیدا نزیکەی 700 کەسیان کوشتووە، کەتیبەکانی 400 (کە پێکهاتووە لە ملیشیا بیانییەکان) و عوسمان‌ـیش لە 10 شوێنی تر دەستیان لە کوشتنی 900 کەسدا بووە و هەروەها گرووپگەلی تری وەک سوپای ئیسلام، سوپای پیاوانی ئازاد، سوپای عیزەت، هیزەکانی حزبی ئیسلامی تورکستان، ملیشیاکانی چێچێن و ئۆزبەک لە چوار ناوچەی تردا نزیکەی 500 کەسیان کوشتووە.

News ID 55847

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha