بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەسیرەی یەمەن، گۆڤاری ئەمریکی نیۆیۆرک ڕاپۆرتی دا سیستەمی بەرگری مووشەکی تاد کە ئیسرائیل بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران و یەمەن پشتی پێبەستبوو، زۆر جار نەیتوانیوە مووشەکە هاوێژراوەکان لەلایەن ئێران و یەمەنەوە شوێنگیری بکات.
ئەو مێدیا هەروەها ئاشكرای کرد کە ئەمریکا لە ڕەوتی پاڵپشتی لە ئیسرائیل، بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییە، نزیک بە 20 لەسەدی پاشەکەوتە جیهانییەکانی خۆی لە مووشەکەکانی تادی بەکار هێناوە.
نیۆیۆرک ڕاشیگەیاندووە کە دوابەدوای هێرشەکانی یەمەن و ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، سیستەمی بەرگری ئەو ڕژێمە زۆر لە ژێر گوشاردا بووە و کارایی خۆی لەدەست داوە و کەوتووەتە ژێر پرسیارەوە.
Your Comment