ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لەگەڵ ڕاگەیاندنی بڕیاری هەڵوەشانەوەی پەکەکە پاش چەندین شەڕی چەکدارانە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا، هیواکان لە دڵی زۆر کەسدا خەمڵیوە؛ هیوای گەڕانەوەی منداڵان و کەس و کاری خێزانە کوردەکان لە شاخەوە بۆ سەر ماڵ و ژیانی خۆیان.
چوار دەیە شەڕ و هەزاران کوژراو
لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوو، پەکەکە لە شەڕێکی خوێنین لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بوو؛ شەڕێک کە بە گوێرەی سەرچاوە فەرمییەکان، زیاتر لە 40 هەزار قوربانی لێکەوتووە کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنی بوون و ئەمە ببووە هۆی بێزاری و هاوکات شانازیی زۆربەی خەڵک و خێزانەکانی پەکەکە، هەمبەر بەو گرووپە.
ئێستاش ڕاگەیاندنی کۆتایی شەڕ لە لایەن پەککەوە هەم بۆ تورکیا و هەمیش بۆ کوردی ئەو وڵاتە و هاوکات بۆ وڵاتانی دراوسیی، دەتوانێ کاتێکی هەستیار بێت. بەلام هێشتا هیچ ڕەوتێکی فەرمی بۆ ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا دەستی پێ نەکردووە و ئاگربڕی فەرمیش ڕانەگەیێندراوە.
ڕاپۆرتی مەیدانی لە قەندیل
لە کاتێکدا کە وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لە دەسپێکردنی دانوستانەکان لە نێوان پەکەکە و تورکیا و عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ چەکداماڵینی ئەو گرووپە کردبوو، تیمێکی بیبیسی بە وەرگرتنی مۆڵەتێک بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە، سەردانی کوێستانەکانی قەندیل دەکات؛ کوێستانێکی بەرین کە تا ئێستا هەزاران هێزی پەکەکەی لە ژێر زەختی هێرشی ئاسمانیی پەکەکە پاراستووە. بەڵام پاش گەیشتنی هەواڵنێران بە شوێنی دیاریکراو، مۆڵەتەکان بە بیانووی ئەنجامدرانی دانوستانەکان و دوورەپەرێزی لە پەڕوپاگەندەی میدیایی، هەڵوەشایەوە.
بژێرەی چەکداماڵین هێشتا لە بەر دەستە
سەرەڕای ڕاگەیاندنی کۆتایی شەڕ، هێشتا وردەکارییەکان لەبارەی ڕێککەوتنی شیمانەیی لە نێوان تورکیا و پەکەکە بڵاو نەبۆتەوە و پەکەکە لە ڕاگەیێندراوێک بۆ بیبیسی وێڕای پێداگری لە ڕاستگۆیی گرووپەکەی، جەختی لە ئازادی ئۆجەلان وەک پێشمەرجی ڕەوتی ئاشتی کردووە و وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان(کەجەکە) وتوویەتی: "ئێستا تۆپ لە مەیدانی تورکیایە".
بەوەشەوە فەرماندەیەکی باڵای پەکەکە ڕایگەیاندووە کە چەکدانانی لە ڕۆژەڤدا نییە و تەنیا لە ئەگەرێکدا مومکینە، کە "هۆکارەکانی پێکدادان یەکلا بووبێتنەوە".
ئەردۆغان و ئەنگێزە سیاسییەکانی لە ئاشتی لەگەڵ کورد
هەندێک لە شرۆڤەکاران لەو باوەڕەدان کە سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کوردەکان و پاڵپشتیان لە گۆڕینی دەستووری تورکیا بۆ درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆک کۆماریی ئەو، داکۆکی لە کۆتایی ئەم شەڕە دەکات. بەڵام ئەردۆغان خۆی ئەم ئیدعایە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێ کە پاش "سڕینەوەی تیرۆر و توندوتیژی" قۆناغێکی نوێ بەڕیوەیە.
چارەنووسی ئاڵۆزی هێز و گرووپەکانی سەر بە پەکەکە
داهاتووی هەزاران هێزی پەکەکە لە تورکیادا هێشتا ئاڵۆز و ناڕوونە. بەرپرسانی تورکیا سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی بێ سزادانی شەڕڤانانێک کە تووشی تاوانی جەنگی نەهاتوون، بێدەنگن. بەڵام ڕاپۆرتە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە پێدەچێت ئەندامانی پلە خواری ئەو گرووپە بتوانن بچنەوە سەر ماڵ و زیانی خۆیان و سەرکردە باڵاکانیش یان تاراوە دەکرێن یان هەر لە عێراق دەمێننەوە.
هەروەها ڕوون نییە کە پاش هەڵوەشانەوەی پەکەکە گڕوپە کوردییەکانی تر، بە تایبەت ئەوانی سووریا چیان بەسەر دێت. ئەوە لە کاتێکدایە کە تورکیا بە ڕاشکاوی یەپەگە بە لقێکی پەکەکە دەزانێت؛ ئەگەرچی ئەو گرووپە بەردەوام ئەو بۆچوونەی ڕەت کردۆتەوە و تەنانەت مەزلووم کۆبانی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، بڕیاری پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەرز نرخاندووە و وتوویەتی کە ئەو بڕیارە "بوارێکی نوێ بۆ ڕەوتی سیاسی و ئاشتی لە ناوچەدا دەکاتەوە" و هاوکات جەختی لەوەش کردووە کە چەکدانانی پەکەکە هیچ دەروەستی بە هەسەدەوە نییە؛ "چونکە ئەوان لە دیسامبێری ڕابردوودا ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ دەوڵەتی نوێی سووریا واژۆ کردووە".
Your Comment