بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هونەرمەند سمکۆ ئەحمەد ئەندام و بەشداربوویەکی فێستیڤاڵە و ڕێکخەری کاروباری بەشی کوردستان و وڵاتانی ئەمریکای لاتین، لەبارەی ئەو پیشانگایە ڕایگەیاند: لەم خولەی فێستیڤاڵەکەدا جگە لە کارەکانی خۆم، کارە هونەرییەکانی هونەرمەندان "ئیسماعیل خەیات"، "لوقمان ئەحمەد"، "لاورانس کاماس"، "سۆنیا ئەحمەد"، "ڕوشدی ئەنوەر" و "ئیلیاس کرکان" نمایش کراون.
ئەم پیشانگایە لە هۆڵی مۆزەخانەی پلە یەکی ژاپۆن "تۆکیۆ میترۆپۆلیتان ئارت" کراوەتەوە و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، کە جگە لە کاری شێوەکاران، پیرفۆرمانس و سیمپۆزیۆم و چەندین چالاکی دیکەش لەخۆ دەگرێت.
Your Comment