AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٣ ١٨:٥٦

گردبوونەوەی خەڵکی تاران بۆ ڕێزنان لە هێزی چەکداری

گردبوونەوەی خەڵکی تاران بۆ ڕێزنان لە هێزی چەکداری

خەڵکی تاران ئەوڕۆ لە گۆڕەپانی ئینقلابی تاران بۆ ڕێزنان لە هێزی چەکداریی ئێران کۆبوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڵکی تاران ئەوڕۆ لە گۆڕەپانی ئینقلابی تاران کۆبوونەوە بۆ ئەوەی ڕێز لە هێزی چەکداریی ئێران بگرن.

بەشداربووان لەو گردبوونەوەیە بە هەڵدانی دروشمگەلێکی وەک "ئێمە گەلی غەدیرین، لە سەرشۆڕی بەدوورین" و "هەیهات منە زێڵە" پاڵپشتیی خۆیان بۆ بەرخۆدان و خۆڕاگریی لە بەرامبەر هەڕەشەی بیانی ڕاگەیاند.

هاوکات لە سەرانسەری وڵات خەڵک بۆ پشتگیری لە هێزە چەکدارەکان کە لەم ڕۆژانەدا بە هێزەوە وڵامی دەستدرێژی ئیسڕائیلیان دایەوە چوونەتە سەر شەقام.

News ID 55734

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha