بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی "میراژ"، وەفدی ڕاستیدۆزیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕاپۆرتدەری تایبەتیی ئەو ڕێکخراوە لە کاروباری ئێران، بەبێ ئیدانەکردنی دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئێران، ڕایگەیاند: داوا لە لایەنەکانی ئەم شەڕە دەکەین خێرا ڕێز لە یاساگەلی نێودەوڵەتی بگرن و خەڵکی مەدەنی کە تا ئێستا زۆرترین قوربانیان لێ کەوتۆتەوە، بپارێزن.
هەروەها لە ڕاگەیێندراوەی وەفدی ڕاستیدۆزیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، ئەگەرچی ئیسرائیل دەڵێ تەنیا ئامانجە سەربازییەکانی کردۆتە ئامانج، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەی ئەم وەفدە، هەندێک لە هێرشەکان -و لەوان کردنە ئامانجی بینای دەنگوڕەنگی ئێران کە بۆتە هۆی شەهیدبوونی 3 کەس و کردنە ئامانجی زانایانی ئێرانی- نیشاندەری پێشێلکرانی ماددەی جیاوازی لە یاساگەلی نێودەوڵەتیی مرۆڤدۆستانەن.
ڕاشیگەیاند: لە ناو کوژراوانی تاران، دەیان کەس لە دانیشتووانی کۆمەڵەیەکی ئاپارتمانی و 3 کەس لە فەرمانبەرانی مانگی سووری ئێرانی تێدایە و ئەمە سەرەڕای کرانە ئامانجی دەرمانگەیەکی تایبەتی منداڵانی ئۆتیسم و نەخۆشخانەیەک لە کرماشانە.
Your Comment