AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١ ١٠:٥٥

بەغداد: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچە

بەغداد: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچە

باسم عەودای، وتەبێژی دەوڵەتی عێراق جەختی کرد: کردنە ئامانجی دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ناوخۆی ئێران، هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ ئاسایش و ئاشتیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمی عێراق، باسم عەودای، وتەبێژی دەوڵەتی عێراق لەبارەی کردنە ئامانجی دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ناوخۆی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو هەڵمەتە، وتی: کردنە ئامانجی دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ناوخۆی ئێران، هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ ئاسایش و ئاشتیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین.

وتیشی: عێراق پێداگرە لە دژایەتیی خۆی لەگەڵ بەکارهێنانی زەخت لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا و خوازیاری ڕێزنان لە سەروەریی وڵاتان و خۆبواردن لە کرانە ئامانجی دامەزراوە ناڤۆکییەکانە و لامان وایە ڕێگەچارەی سەربازی، ناتوانێ جێگرەوەی گفتوگۆ و دیپلۆماسی بێت.

News ID 55669

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha