بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرشە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی ڕژیمی زایۆنی لە وەڵامی دەستدرێژییەکانی ئەو ڕژیمە لە چەند حەوتەی ڕابردووەوە، ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیا ناوچەیی و جیهانییەکاندا هەبووە و هەموو ئەو میدیایانە لەوەدا هاوڕان کە پەدافەندی چەندتوێژیی ڕژیمی زایۆنی، سەرەڕای پاڵپشتیی بێىڕانەوەی ئەمریکا، شکستێکی شەرمەزارانەی لە بەرامبەر مووشەکە ئێرانییەکاندا هێناوە.
دۆیچەوەلەی ئەڵمانی لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: ئێران بە گوێرەی زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا، یەکێک لە گەورەترین ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالستیکی لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوینە کە لە سەرەتای ئاوکتەوبری 2024ـهوە تا ئیستا بەردەوام لە دژی ڕژیمی زایۆنی بەکاری هێناوە و هاوکات، فابیان هینز پسپۆڕی بواری مووشەکی لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی توێژینەوە ستراتژییەکانی بەرلین، دەڵێ: ئێران لە دوای ئاکتەوبری 2024ـهوە لە دژی ئیسرائیل مووشەکی بەسووتەمەنی لێکدراوی مەیو و تەڕاوی تەقاندۆتەوە.
هەروەها ماڵپەڕی هەواڵی کەناڵی "قاهیرە الیوم" لە شرۆڤەی خۆیدا بە پشتبەستن بە لێکدانەوەی دوکتۆر تەلعەت سەلامە، کارناسی ئەو ماڵپەڕە، نووسی: سیستەمی پەدافەندی ڕژیمی زایۆنی کە ماوەیەکە ئیسرائیل بانگەشەی بۆ دەکا و ئیدعا دەکات کە لەخۆیدا پێکهاتەیەکی بەهێز و کارا لە سیستەمەکانی گومبەزی ئاسنین، فەلاخنی داود و تادە، لە بەرامبەر مووشەک و درۆنەکانی ئێرانی، زەویگر بووە.
نووسیشی: ئەگەرچی ئەو سیستەمانە دەتوانن سیستەمگەلێکی لێهاتوو بن، بەلام لە بەرامبەر هێرشی بالستیکی یان درۆنیی ئێران قسەیەکی ئەوتۆیان بۆ وتن پێ نەبووە، چونکە تلاڤیڤ هێندە لەو سیستمانە ئەرخەیان بوو کە سەرنجی نەدابووە پێشکەوتن و گەشەی توانای مووشەکیی ئێران لەم ساڵانەدا. کەواتە بێگومان شکستی ئیسرائیل لەم دۆخەدا، شکستی ئەمریکا و کۆتایی دزەی واشنتۆن لە ڕێگەی تلاڤیڤە.
ئاژانسی ئاناتۆڵیێش لە شرۆڤەیەکدا لە زمانی قاسد مەحموود، جێگری پێشووی سەرۆک ئەرکانی گشتیی ئەرتەشی ئۆردۆن، ڕایگەیاند: ئێران خاوەن سیستەمێکی مووشەکی چەندتوێژییە و هێرشە دواترەکانی دەتوانێ گرژتر بێت. مووشەکەکانی ئێرانی خاوەن تایبەتمەندیگەلێکی پێشکەوتەیان وەک کڵاوەی چەندتوێژی، وردبینیی باڵا و چەشنی بەربڵاوی خێرایی لە ئاسایی تا سەروودەنگی هەیە و هاوکات تاران ستراتژییەکی تایبەتی بۆ تاقیکاری توانستی ئەلەکترۆنیی تۆڕی بەرگریی ئاسمانی ڕژیمی زایۆنی گرتۆتە بەر.
ماڵپەڕی میسایل تریت، وەک ماڵپەڕێکی پسپۆڕانەی بواری سیستەمە مووشەکییەکان، لەبارەی توانستی مووشەکی ئێران و شکستهێنانی سیستەمی پەدافەندی ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکی، لەبارەی مووشەکی سەجیل، نووسی: ئەم مووشەکە بە درێژایی 18 مەتر و پانایی 1.25 مەتر و بە کێشی 2.3 تۆن و 700 کیلۆگرامی کڵاوەی جەنگی و بڕەوی 2 هەزار کیلۆمەتری، مووشەکێکی بالستیکیی دوو قۆناغی بە سووتەمەنی مەیوییە کە لە ساڵی 1990ـهوە پەرەی پێدراوە و توانای مانۆڕی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەتمۆسفێری بۆ هەڵاتن لە سیستەمگەلی پێوشوێنگیری هەیە.
کەناڵی سیئێنئێنـێش توانستی مووشەکی فەتاحی لێکداوەتەوە و نووسیویە کە ئەم مووشەکە سەروودەنگە و زۆر پێشکەوتووە و دەوڵەمەندە بە "کەرەسەی گواستنەوەی مانۆری" کە هەلی تێپەڕین لە سیستەمگەلی بەرگریی ئاسمانی بۆ دەڕەخسێنێت.
ماڵپەڕی هەواڵی "سومریه نیوز"ی عێراقیش لەو پێناودا ئاوڕی داوەتە لە بەشێک لە توانای مووشەکی و نووسیویەتی: ئێران خاوەن مووشەکگەلی پێشکەوتە بە توانستی وێرانکردنی زۆر و وردبینیی باڵای وەک مووشەکی کروزە. بە تایبەت مووشەکی فاتحی 2 و قاسم و خەیبر کە نوێترین نمونەی سیستەمی خورەمشارە خاوەن توانستی وێرانگەریی باڵا و بە بڕەوی 2 هەزار کیلۆمەترین.
ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی "ئیندیپێندێنت"ـێش لە ڕاپۆرتێکدا ڕوانیویەتییە شکستی سیستەمە پڕ ئەژمارەکانی بەرگریی ئاسمانی ڕژیمی زایۆنی و نووسی: هێرشی مووشەکگەلی ئێرانی گەورەترین شکست بوو بۆ سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو، چونکە ئەو مووشەکانە توانیویانە لە ئەنجامی گوشرانی ئاگر و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتە توێژە فراوانەکانی پەدافەندی ڕژیمی ئاسمانی کە بریتین لە گومبەزی ئاسنین، فلاخەنی داود، مووشەکگەلی ئارۆی 3 و سیستەمی ئەمریکایی تاد، ببەزێنن.
Your Comment