بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهرم ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ئیکس، بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی خستە بەردەنگەوە و وتی: ئاغەی گرۆسی ئێوە خەیانەتتان کرد بە ڕژێمی قەدەگەی پەرەسەندن؛ ئاژانستان کردە هاوبەشی شەڕێکی نادادپەروەرانە.
هەروەها ئاماژەی داوەتە سەر قسەکانی گرۆسی کە وتبووی ئێمە نەماندیوە ئێران هەوڵ بدات بۆ چێ کردنی چەکی ئەتۆمی و وتی: ئەو دانپێدانانە زۆر درەنگە و پێشتر ئەو ڕاستیەتان شاردووەتەوە.
بەقایی وتیشی : ئایا دەزانن کە چەند ئێرانی بێ تاوان کوژراون یان بریندار بوون؟ ئاغەی گرۆسی گێڕانەوەی سەرلێشێوێنەر لێکەوتەی کاولکەری بەدواوەیە و ئێوە ئەوبێ لە ئەو بارەوە وەڵامدەر بن.
Your Comment