بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ناوەندە ئەمنیەتییە نهێنییە سەرەکییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دڵی تەلئەبیبی داگیرکراو، بە وردی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرانە ئامانج.
بە سەرنجدان بە هەژموونی تەواوی زانیاریی هێزە چەکدارەکان و دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر ناوەندە نهێنیە ئەمنییەکانی ڕژیمی زایۆنی، دانیشتوانی ئیسڕائیلی ئاگادار دەکرێنەوە کە لە زووترین کاتدا خاکی داگیرکراوی فەلەستین بەجێبهێڵن.
Your Comment