ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەوڵی سەرکەوتووی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش لە تێکشکاندنی سێ فڕۆکەی پێشکەوتووی F-۳۵ی ئیسرائیل، وەکوو دەستکەوتێکی هەڵکەوتە دێتە ئەژمار. ئەوە نەک هەر دەفرایەتی تەکنۆلۆژیا و ئۆپراسیۆنی هێزە چەکدارەکان نیشان دەدات، بەڵکوو خاڵێکی گۆڕانی بنەڕەتی لە هاوکێشە ئاسمانییەکانی ناوچەکە و تەنانەت جیهان دێتە ئەژمار.
ئایا نموونەی جیهانی هەبووە؟
لە مێژوودا ئەمە یەکەم جارە کە سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی توانیویە شەڕکەرێکی ئێف 35 بناسێتەوە و تێکی بشکێنێت. هەرچەندە ڕووسیا پاگەندەی تێکشکاندنی ئەو جۆرە فڕۆکەیەی کردووە لە شەڕ لەگەڵ ئۆکرایاندا بەڵام بە شێوەی فەرمی پشت راست نەبووەتەوە.
کێشەی تەکنۆلۆژیایی و شکاندنی دیواری "نادیار"
شەڕکەرەکانی ئێف 35 بە داڕشتنی خۆشاردنەوەی زیرەک، توانی ناسینەوە لە ڕادارە نەریتییەکان سنووردار دەکاتەوە. ئەو بابەتە نیشاندەری پێشکەوتنی بەرچاوی سیستەمی راداری و مووشەکی خۆجەیی ئیرانی وەکوو باوەڕ 373 ە.
گرینگایەتی ستراتیژیک؛ گۆڕینی هاوکێشەی دەسەڵات
ئەو هەوڵە نەتەنیا نیشاندەری ئامادەی تەواوی هێزی بەرگری ئاسمانی ئێرانە بەڵکوو پەیامێکی یەکلاییە بە دوژمن لەسەر نەتوانینی گۆڕینی ستراتیژیک لە ڕێگای سەرتر بوونی ئاسمانییەوە. هەر ئەو بەرخۆدانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە وڵاتانی دیکە بتوانن بە سەرمایەدانەری لە بەرگری ئاسمانی پێشکەوتوو، هەمبەر هەڕەشە پێشکەوتووەکان بوەستنەوە.
ڕێکۆردێکی مێژوویی
ئەو هەوڵە وەکوو یەکەم حاڵەتی ناسراو لە مێژووی سەربازی جیهان کە شەڕکەرێکی ئێف 35 بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە زەویەوە تێکشکاوە، لە مێژوودا دەنووسرێت. ئەو دەستکەوتە نەک هەر توانی تەکنیکی ئۆپراسیۆنی ئێران لە ئاستی جیهان و ناوچەکە دەردەخات، بەڵکوو جەخت دەکات کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتوو پێویستی بە سیستەمی بەرگری چەند لۆیی و یەکپارچە هەیە.
Your Comment