بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا دانی بەوەدا نا کە سەرەڕای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز و تیرۆرکردنی زانایانی ئەتۆمی ئێران، بەرنامەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە وەک خۆی ماوەتەوە و هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە.
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی، بێهرووز کەمالوەندی، دوای هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی لە بەیاننامەیەکدا وتی: هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، فۆردۆ و ئیسفەهان ئەنجام دراون.
وتیشی: ئەو بەشەی کە لە ناتانز زیانی پێگەیشتووە زیاتر بەشەکانی ڕووی زەوییە و دامەزراوە گرینگەکان نین. چونکە زۆربەی دامەزراوەکان لە ژێر زەوین.
محەممەد ئیسلامی جێگری سەرۆک و بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران هەروەها جەختی کرد: بنکەی شەهید ئەحمەدی ڕۆشەن لە نەتەنزیش هێرشی کراوەتە سەر. ئەم هێرشانە زۆر بوون و ئەنجامدەرانیش هەوڵیان دەدا بە پلانێکی پێشوەختە پلان بۆ داڕێژراو تا دەتوانن زیان بە دامەزراوە ئەتۆمییەکان بگەیەنن. خۆشبەختانە زیانەکان لەسەر زەوی بوون و هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە.
Your Comment