AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٤ ٠٥:٣٥

شەپۆلی چوارەمی مووشەکەکانی ئێران بە سەر ئیسڕائیلدا باری

شەپۆلی چوارەمی مووشەکەکانی ئێران بە سەر ئیسڕائیلدا باری

سوپای ئیسرائیل شەپۆلێکی نوێی هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانی پشتڕاستکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئێران شەپۆلێکی نوێی مووشەکی ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کردووە.

سوپای ڕژێمی زایۆنی هەروەها ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕژیم هەوڵی ڕێگری و لەناوبردنی ئەم مووشەکانە دەدات.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە تەبەریا و جۆلانی داگیرکراو و جەلیلی خواروو لێدراوە.

ئەمە دووەم شەپۆلی هێرشی مووشەکی ئێرانە لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا.

لە شەپۆلەکانی پێشوودا زایۆنیستێک کوژرا و ٧٠ کەسی دیکەش بریندار بوون و زیانی زۆریش بەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی تەلئەبیب و شارەکانی دیکەی ناوچە داگیرکراوەکان کەوت.

چڕی ئەم هێرشانەش بەجۆرێک بوو کە بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لای زایۆنیستەکان و زۆر کەس ئەم هێرشانەیان بە بێ وێنە ڕاگەیاندووە.

هەروەها میدیاکانی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە شایەتحاڵەکان باسیان لەوە کردووە کە تەقینەوەیەکی گەورە لە چەند ناوچەیەک لە باکووری ئیسرائیل ڕوویداوە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە چەندین تەقینەوە بەندەری حەیفایان هەژاندووە.

News ID 55449

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha