بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەوڵەتی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکات لەگەڵ دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا، بە پێشێلکردنی ئاشکرای پرێنسیپەکانی یاسای نێودەوڵەتی و جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەڕەشەی ئەمنی و ئاشتیی نێودەوڵەتی زانی.
باسم عەوادی وتەبێژی دەوڵەتی عێراق وێڕای داواکاری بۆ دانیشتنی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست، وتی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نابێ لە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییە ئاشکرایەی یاسای نێودەوڵەتی بێدەنگ بێت، چونکە بەکارهێنانی لۆژیکی هێز بۆ سەپاندنی ڕووداوەکان، بنەماکانی پەیوەندیی نێودەوڵەتیی نوێ لەناو دەبات. دیارە لەم دۆخەدا بیاننامەکانی ئیدانەکردن هیچ نین و دەبێ هەڵمەتێکی پێشگرانە و کردەکی بگیرێتە بەر.
Your Comment